له دوانەکانی حەزرەتی عەلی (ع) دا
قسەیێکی دروسته که بەوه نادروستیان ئەوێ. بەڵێ فەرمان جگه له فەرمانی خوا دروست نیه و ئەمانیش ئەڵێن فەرمانڕەوایی هەر بۆ خوایه, که چی خەڵکیش ئەبێ فەرمانڕەوایێکیان هەبێ به مەرجێ چاک ودادگەر و پارێزگار بێ تا له دەوڵەتەکەی ئەوا پیاوی بڕوادار کارەکەی خۆی بکاو بێ بڕواش بەهرەی خۆی ببا تا ئەو کاتەی که وادەی راستی بگا و ئەوسا لەشکرێک فەراهەم بێنێ که لەگەڵ دژمن داشەڕ بکا. و رێیەکان هێمن بکاو به هۆی ئەو مافی هەژاران له دەوڵەمەندەکان بستێنێ تا به چاکه رەفتار بکا و رۆژبەرۆژ به هێمنایەتی بگەیێنێته شەوو له ئاسیوو پەتەری خراپکارو ستەمکار له ئارامی دا بێ.
له گێڕانەوەیێکی تردا هاتووه که عەلی, کاتی قسەی ئەوانی سەبارەت به داوەری کردن بیست, فەرمووی: داوەری خوام له بارەی ئێوه وه چاوەڕوانه له دەوڵەتی بتەوو قایمی چاک دا پارێزگار به کار و پەرستنی خواوه خەریکه, بەڵام له دەوڵەتی نا بەکاردا هەر بەد کردار و ستەمکار لەو بەهرەمەند ئەبێ تا ئەوەی تەمەنی تەواو بێ وئاکام و مەرگی ئەگا.