• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین

7 نه‌ريته‌ دواي نانخواردن قه‌ده‌غه‌يه‌

به‌هۆي ئه‌وه‌ي كه‌ ده‌بێت دواي نانخواردن ده‌رفه‌ت بۆ گه‌ده‌تان بره‌خسێنن تا خۆراك هه‌رس بكات. لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ 7 نه‌ريت ده‌كه‌ين كه‌ نابێت راستته‌وخۆ دواي نانخواردن ئه‌نجامي بده‌ن:

1ـ دواي نانخواردن جگه‌ره‌ مه‌كێشن، چونكه‌ مه‌ترسي تووش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زۆرتر ده‌كات .

2ـ دواي نانخواردن يه‌كسه‌ره‌ ميوه‌ مه‌خۆن، خواردني ميوه‌ دواي نانخواردن گه‌ده‌ پڕ له‌ هه‌وا ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆي ئاوساني سك. باشتر وايه‌ 1ـ 2 كاتژمێر دواي نانخواردن ميوه‌ بخۆن.

3ـ دواي نانخواردن راسته‌وخۆ چاي مه‌خۆنه‌وه‌، چاي پرۆتينه‌كاني ناو خۆراكه‌كان توندتر ده‌كات و هه‌رسكردني دژوارتر ده‌كات.

4ـ دواي نانخواردن قايشتان توند مه‌كه‌ن، ئه‌مكاره‌ ده‌بێته‌ هۆي ئه‌وه‌ي كه‌ ريخۆڵه‌كان بچه‌مێنه‌وه ‌و دابخرێن.

5ـ دواي نانخواردن راسته‌وخۆ مه‌له‌ مه‌كه‌ن، ئاوي ده‌بێته‌ هۆي ئه‌وه‌ي كه‌ سوڕي خوێن به‌ره‌و ده‌ست و قاچه‌كان به‌رز بێته‌وه‌ و خوێنێكي كه‌متر ده‌گاته‌ گه‌ده‌ و هه‌رس كردني خواردن دژوار ده‌بێت.

6ـ  دواي نانخواردن مه‌ودايه‌كي زۆر پياڕۆيي مه‌كه‌ن، پياڕۆيي زۆر ده‌بێته‌ هۆي ئه‌وه‌ي كه‌ سيستمي هه‌رسكردني له‌ش نه‌توانێت به‌ باشي ماده‌ي خۆراكي هه‌ڵمژێت.

7ـ دواي نانخواردن مه‌خه‌ون، ئه‌گه‌ر دواي نانخواردن بخه‌ون خۆراك به‌ باشي هه‌رس نابێت و ده‌بێته‌ هۆي هه‌وكردني ريخۆڵه‌كان و هه‌رس كردني خراپ له‌ گه‌ده‌دات.