له ژينگه‌ي پيسدا پيازي زۆرتر بخۆن
پياز رێژه‌يه‌كي زۆر له ڤيتامين c و ريشاڵه‌كان و مه‌گنسيۆم و پۆتاسيۆم و فسفۆڕ و ڤيتامينB6 و زينكي تێدايه.
ـ پيازي خاو بۆ نه‌هێشتني ئه‌و كێشانه‌ي كه به‌هۆي خواردنه‌وه‌ي ئاوي جۆراوجۆر و رێگه گرتن له كێشه‌كاني كه‌شوهه‌وا و ژينگه‌ي پيس سودبه‌خشه.
ـ پياز بۆ پێست و قژ و گورچيله و ميزڵدان به‌سوده و دڵ چالاك ده‌كات و ده‌بێته هۆي له‌ناو بردني باكترياكان و به‌ردي گورچيله ورد ده‌كات.
ـ كالسيۆمي ناو پياز ددان و ئێسك به‌هێز ده‌كات و رێگه له نه‌رمي ئێسك ده‌گرێت و پوكه‌كان توند ده‌كات.
ـ خواردني پياز رۆژانه هيلاكي ناهێڵێت و ده‌بێته هۆي هێور كردنه‌وه‌ي مێشك.
ـ پياز ده‌بێته هۆي دابه‌زيني په‌ستاني خوێن و ناڕێكي ده‌ماره‌كاني خوێن له به‌ساڵاچوان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ـ بۆ ئه‌وانه‌ي دووچاري خه‌وزڕان بوونه به‌سوده و زووتر خهوليان لێ ده‌كه‌وێت.
ـ ئاره‌زوي خواردن زياد ده‌كات، به‌ڵام نابێت چينه تهنكهكهي سه‌ر پياز بخۆن.
nrt2