وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران كۆمهڵكوژي جولهكهكاني شه‌رمه‌زار كرد
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران رايگه‌ياند: وڵاتهكهي كۆمهڵكوژي جوله‌كه‌كان له لايه‌ن نازيهكاني ئاڵمانيا و رهشهكوژي فه‌له‌ستينيه‌كان له لايه‌ن زايۆنيهكانهوه شه‌رمه‌زار ده‌كات.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ريف وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران له چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ ئاژانسي هه‌واڵي ته‌سنيم رايگه‌ياند: ئێمه كوشتاري جوله‌كه‌كان له سه‌ر ده‌ستي نازيهكاني ئاڵمانيا و رهشهكوژكردني فه‌له‌ستينيه‌كان له لايه‌ن زايۆنيهكاني ئيسرائيله‌وه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ين.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران ئاشكراشي كردوه كه ئيكاونتي تويتهري هه‌يه و تێيدا به بۆنه‌ي هاتني ساڵي نوێي جوله‌كه‌كان پيرۆزبايي له‌و نهتهوهيه كردوه به هۆي ئه‌وه‌ي له ئێرانيشدا كهمينهيهكي جوله‌كه ده‌ژين.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ريف له وه‌ڵامي پرسيارێكي كچي نانسي پلۆسي سه‌رۆكي ديموكراتهكاني كۆنگرێسي ئه‌مريكا كه له تويته‌ر ئاراسته‌ي كردبوو رايگه‌ياند: ئێران هيچ كات نكۆڵي له هۆلۆكۆست (كوشتاري جوله‌كه‌كان له لايه‌ن نازيهكان) نه‌كردوه، ئه‌و پياوهشي كه نكۆڵي له‌و رووداوه كردوه، ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه.
ئه‌و وتانهي محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ريف ئاماژه‌يه‌كه بۆ مه‌حمود ئه‌حمه‌دي نه‌ژاد سه‌رۆكي پێشووي ئێران كه به به‌رده‌وامي نكۆڵي له كوشتاري جوله‌كه‌كان ده‌كرد له ميانه‌ي شه‌ڕي جيهاني دووه‌م و له سه‌ر ده‌ستي نازيهكاني ئاڵمانيا.
هەواڵنێت