باوکي شانۆي سه‌قز ماڵئاوايي له ژيان کرد
ئه‌مجه‌د عه‌لي مورادي، هونهرمهندي پێشه‌نگ و دامهزرێنهري هونه‌ري شانۆ له شاري سه‌قز، ماڵئاوايي له ژيان کرد.
به‌پێي هه‌واڵي تبیانی کوردی : ئه‌مجه‌د عه‌لي مورادي ده‌رهێنه‌ر و هونهرمهندي شانۆکاري سهقزي، سه‌رله‌به‌ياني ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ي مارچ/ 14ي ڕه‌شه‌مه، کۆچي دوايي کرد و له نێوان خه‌م و پهژارهي خه‌ڵکي شاري سه‌قز، له به‌شي هونهرمهنداني گۆڕستاني ئايچي ئه‌و شاره ئهسپهردهي خاک کرا.
ئه‌مجه‌د عه‌لي مورادي، هونهرمهندي پێشه‌نگ و دامهزرێنهري هونه‌ري شانۆ له شاري سه‌قز، ماڵئاوايي له ژيان کرد.
ئه‌مجه‌د عه‌لي مورادي بنياتنهري شانۆ له شاري سه‌قز، له ساڵي 1353ي هه‌تاوي يه‌که‌م گرووپي شانۆي له ئيداره‌ي فه‌رهه‌نگ و هونه‌ري ئه‌و کاتي سه‌قز، پێکهێنا.
خوالێخۆشبوو له گه‌ڵ عه‌لي موراديان و موحسن خۆرسهندي، سه‌ديق خۆسرهوي، خه‌ليل ميرزايي و خالد خاکي، هونهرمهنداني ئه‌ندام له يه‌که‌م گرووپي شانۆکاري سهقزچالاکي ده‌کرد.
ئه‌مجه‌د عه‌لي مورادي له ماوه‌ي ساڵاني چالاکي هونه‌ري خۆي‌دا زۆر ده‌ور و ڕۆڵي هونه‌ري جواني به‌رجه‌سته کردۆته‌وه.
کوردپرێس