کرانەوەي کۆمەڵي کلتوري نوور لە شاري سنە
بەريوەبەري گشتي ڕاگەياندني ئيسلامي کۆردستان هەواڵيدا لە کرانەوەي کۆمەڵي کلتوري نوور لە شاري سنە لە رۆژي چوارشەمە،25 ڕێبەندان و ئاماژەي کرد: بۆ وەديهێنان و ڕێخستني ئەم پرۆژە زياتر لە شەش مليارد تمەن خەرج کراوە .
بە پێي هەواڵي تێبياني کوردي ، سەفياري ،دووشەمە ، 23 ڕێبەنداني ئەمساڵ لە کۆي هەواڵنێراني راگەياندنە گروپيەکان لە شاري سنە بە ئاماژە بە يەکگرتويي زياتر لە بواري تێکۆشانە قۆرئانيەکان، ڕايگەياند : بۆ کاري پەيرەوە قۆرئانيەکان لە بەشي ژێر بنەمادا تەواوي پێداويستيەکانمان ئامادە کردوە ئەمە لە حاڵێکدايە کە هێشتا لە بەشي کردەکي ئەم چالاکيەنەدا تووشي کێشەين .
سەفياري بە ئاماژە بەوەي کە پارێزگاي کۆردستان بەر لە ساڵي 88 تەنيا 16 ماڵە زانا لەم پارێزگەدا چالاک بوو ، گۆتي : بە تايبەتمەندکردني بودجەي ڕێبەري ئەم ژمارە ئێستا گيشتوەتە 54 جێگە و تا کۆتايي ساڵي داهاتوش دەگاتە 62 بابەت.
ئەو بە ئاماژە بە چالاکەواني 400 دامەزراوەي قۆرئاني لە پارێزگاي کۆردستان بەردەوام بوو : بە تێکرا دواي ئۆغري مەقامي مەزني ڕێبەري بۆ پاڕێزگاي کۆردستان ، لە بواري کلتووري و قۆرئاندا هەوڵي چاک دراوە بۆ ئەوەي بە لابردني هاوتەريبکاري لەم بەشەدا بتوانين يارمەتييکي شياو بە پارێزگاي کلتوري کۆردستان بدەين .
ئەو بە ڕاگەياندني ئەوە کە بودجەي سەرەتايي ئەم پرۆژە دوومليارد تمەن بوە ، گۆتي : بەشي ديکەي ئەم بودجەيە لە لايەن کەسري بودجەي پارێزگاوە دياري کراوە .