خواردنى ماسي ئاستى زيرهکى زياد ده‌کات
لێکۆلينهوهيهکى نوێي سويدى ئاشکراى کرد خواردنى ماسى به‌شێوه‌يه‌کى ڕێک و پێک توانايى زيرهکى له‌لايه‌ن هه‌رزه‌کارانه‌وه به‌رزده‌کاته‌وه .
لێکۆلينهوهکه ڕايگه‌ياند ئه‌و که‌سانه‌ى له ته‌مه‌نى 15 ساڵيدان و به‌لايه‌نى که‌مه‌وه هه‌فتانه يه‌ک جار ماسى ده‌خۆن، ئه‌وا کاتێک ته‌مه‌نيان ده‌گاته 18 ساڵى توانايى ناسينهوهو زيرهکيان زۆر به‌هێز ده‌بێت، له‌چاو ئهوکاسانهى که گۆشتى ماسى ناخۆن.
هه‌روه‌ها لێکۆلينهوهکه ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که ژه‌مێکى خواردنى ماسى ڕێژه‌ى زيرهکى قسه‌کردن و دووباره‌کردنه‌وه‌ى وته‌کان به ڕێژه‌ى 6% به‌رز ده‌کاته‌وه .
لێکۆلينهوهيهکى نوێي سويدى ئاشکراى کرد خواردنى ماسى به‌شێوه‌يه‌کى ڕێک و پێک توانايى زيرهکى له‌لايه‌ن هه‌رزه‌کارانه‌وه به‌رزده‌کاته‌وه .
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه پرۆفيسۆر کهخيل تورين له ئه‌کاديمياى ساهلگرينسکاى زانکۆى گۆتنبرگ له سويد ده‌ڵێت: پهيوهنديهکى ئاشکرا له نێوان خواردنى ماسى و به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى زيرهکى هه‌يه، به تايبه‌ت بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ى که به‌لايه‌نى که‌مه‌وه هه‌فتانه يه‌ک جار ماسى ده‌خۆن .
توێژه‌ران واى بۆ ده‌چن که سوودو گرنگى ماسى به‌هۆى ئه‌و ترشه چهوريهيه که له ماسيدا هه‌يه .
جه‌ماوه‌رنيوز