خواردني سێ‌و، ڕهقبووني خوێنبه‌ره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه
چه‌ند توێژهرێكي ئه‌مريكي له توێژينه‌وه‌يه‌كي تازهياندا به‌و ڕاستييه گه‌يشتوو كه ڕۆژانه خواردني يه‌ك سێ‌و ڕهقبووني خوێنيبهرهكان كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئامادهكاريي سه‌ره‌كي توێژينه‌وه‌كه، ڕۆبێرت ديسيلفيسترو، له زانكۆي ئۆهايۆ ڕايگه‌ياند: ئه‌و توێژينه‌وه‌يه ده‌ريخستووه كه رۆژانه خواردني سێوێك بۆ ماوه‌ي چوار هه‌فته، رێژه‌ي مادده‌يه‌كي په‌يوه‌ست به ڕهقبووني خوێنبه‌ره‌كان بهڕيژهي 40% له خوێندا كه‌م دهكاتهوهتوێژينهوهكه ئه‌وه‌شي خستۆته ڕوو كه سێ‌و ڕێژه‌ي كۆليسترۆڵي زيانبه‌خش له خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه كه جۆرێكه له‌گه‌ڵ مادهكاني تري جه‌سته‌دا كارلێك دهكاتو ده‌بێته هۆي هه‌وكردن‌و ئه‌وه‌ش زيان به خوێنبه‌ره‌كان دهگهيهنێتو ديارده‌ي ره‌قبوون تێياندا دروست ده‌كات.
چه‌ند توێژهرێكي ئه‌مريكي له توێژينه‌وه‌يه‌كي تازهياندا به‌و ڕاستييه گه‌يشتوو كه ڕۆژانه خواردني يه‌ك سێ‌و ڕهقبووني خوێنيبهرهكان كه‌م ده‌كاته‌وه.
ڕۆبێرت ديسيلفيسترو، جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ي خواردني سێ‌و زۆر كاريگهرو به‌سووده‌و ئه‌و دژه ئۆكسانهي تێيدايه زۆر باشتره له‌وه‌ي له زۆر خواردني تر‌و چاي سه‌وزو دۆشاوي ته‌ماته‌دا هه‌يه كه په‌يوه‌سته به كه‌مكردنه‌وه‌ي رێژه‌ي كۆليسترۆڵي زيانبه‌خش .