سه‌ربازێکي به هۆي کڕێوه گياني له‌ده‌ست دا
له ئه‌نجامي کڕێوه و بۆراني توندي زستان سه‌ربازێکي سنووره‌واني سه‌قز گياني خۆي له ده‌ست دا.
به پێي هەوالي بەشي تێبياني کوردي و ڕاپورتي کورد پرێس:موحسن سه‌فه‌ري، سه‌ربازێکي سنووره‌واني خه‌ڵکي شاري ئه‌راک له بنکه‌ي سنووره‌واني هه‌رمێدۆڵي سه‌ر به شاري سه‌قز خزمه‌تي سه‌ربازيي ده‌کرد که چوار ڕۆژ پێش ئێستا به ئامانجي گه‌ڕانه‌وه بۆ شاري خۆي له‌و بنکه‌يه ده‌چێته ده‌ر و به هۆي به‌فرباريني قورس و بۆراني توندي زستان له به‌فردا ون ده‌بێت.
هه‌وڵه‌کاني گه‌ڕان و پشکنيني هه‌موو هاوڕێياني ناوبراو و گرووپه‌کاني فرياگوزاري سوودێکي نابێت و ڕۆژي شه‌ممه 12ي جانيڤێري/ 23ي به‌فرانبار ته‌رمي بێ گياني ئه‌و سه‌ربازه که له ژێر به‌فرێکي زۆردا و له سه‌رما گياني له ده‌ست دابوو دۆزرايه‌وه.
پاش دۆزينه‌وه‌ي ته‌رمي ئه‌و سه‌ربازه سنووره‌وانه له لايه‌ن هێزه‌کاني فرياگوزاري مانگي سووري ئێران، ته‌رمه‌که‌ي به‌ره‌و ساردخانه‌ي مردووان له نه‌خۆشخانه‌ي ئيمام خومه‌يني شاري سه‌قز گوازرايه‌وه.