• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 80
  • دوو شەممه 6/6/1396
  • رۆژژمێر :

پێنج چەکداری داعش لەلایەن پێشمەرگە کوژران و 12ی دیکە بە‌دیل‌گیران 

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داعش لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە لە عەیازیە هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە ئەنجامی تێکشکاندنی هێرشەکەدا 5 چەکداریان کوژران و 12ی دیکەیان بەدیل‌گیران. ئێستاش هێزە عێراقییەکان بەرەو نێوەڕاستی شارۆچکەکە لە پێشڕوەیدان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامیل هەرکی، فەرماندەی هێزی ژینگەی دهۆک بە رای‌گەیاند: شەوی 27-8-2017، داعش لە سنووری شارۆچکە (ناحیە)ی عەیازیە هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، پێشمەرگەش وەڵامی هێرشەکەی دایەوە و تێکی‌شکاند‌.

بە گوتەی کامیل هەرکی، لەو هێرشەدا 12 چەکداری داعش لە لایەن پێشمەرگەوە بەدیل‌گیراون و  4 چەکداریش کوژراون،‌ یەکێکی دیکەشیان خۆی تەقاندووەتەوە.

فەرماندەی هێزی ژینگەی دهۆک باسی لەوەش کرد، هەر ئەو شەوە کچێکی ئێزدی کە لە دەستی داعش بووە، خۆی گەیاندووەتە سەنگەرەکانی پێشمەرگە ‌و توانراوە رزگار بکرێت.

ناوبراو درێژەی دا: شەڕ و پێکدادان لە نێوان حەشدی شەعبی و داعش لە عەیازیە بەردەوامە و داعش و خێزانەکانیان لە دوا گوندی عەیازیە لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە کۆبوونەتەوە.

عەیازیە یەکێک لە شارۆچکەکانی سەر بە تەلەعفەرە، تەلەعفەریش قەزایێکی سەر بە مووسڵە و رۆژی دووشەممە 27-8-2017 لە لایەن هێزە عێراقییەکان لە ژێر دەستی داعش دەرهێندرا.

هاوکات فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلە راگەیێندراوێکی لە بارەی پێکدادانەکە بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: "لە گوندی خەرائج لە ناوچەی حەردان، ژمارەیێک تیرۆریستی داعش هەوڵی دزە کردن و نزیک بوونەوەیان لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە داوە، بەڵام شکستیان پێ هێنراوە".

سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی ڕووداو