سێ سنووری چەززابە، شەلەمچە و میهران شوێنی گەیاندنی ڕاژەکاری به زیارەتکاران
![](http://img.tebyan.net/big/1395/08/20161106225620834_4bkbe46709e66fh1ty_800c450.jpg)
وەزیریاری تەندوستیی ئێران بۆ کاروباری دەرمان و فێرکاریی پزیشکی ، باسی دامەزرانی حەوت نەخۆشخانەی گەڕۆکی کرد لە سنووری نێوان ئێران و عێراق بە مەبەستی گەیاندنی ڕاژەکاری و خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی(ع).
( موحەممەد ئاغاجانی) وەزیریاری تەندوستیی ئێران بۆ کاروباری دەرمان و فێرکاریی پزیشکی ، ڕۆژی یەکشەممە بە ئیرنای ڕاگەیاند: جیا لە حەوت نەخۆشخانەی گەڕۆک لە سنووری نێوان ئێران و عێراق ، 235 ئامبۆڵانس، چوار کۆپتەر و خەوت هەزار ڕاژەکاری تەندوستی و دەرمان لە ڕۆژانی ئەربەعینی حسێنی لە سێ سنووری نێوان ئێران و عێراق سەقامگیر دەکرێن.
ئاغاجانی پێی داگرتووە: سێ سنووری چەززابە، شەلەمچە و میهران شوێنی گەیاندنی ڕاژەکاری لە لایەن کارگێڕانی تەندوستی و دەرمانی وەزارەتی تەندروستی،دەرمان و فێرکاریی پزیشکی ئێرانن بۆ زیارەتکاران لە ڕۆژانی ئەربەعینی حسێنی دا.
بیستەمی مانگی سەفەر( 20ی نوامبەری 2016) چلەی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) و هاوڕێیانی ئەو ئیمامە پاکەن لە سارای کەربەلادا، کە بەم بۆنەیەوە ملوێنان موسڵمان لە سەرتاسەری جیهانەوە لەم ڕۆژەدا بۆ بەشداری کردن لەم ڕێ و ڕەسمەدا دەگەنە ئەم شارە پیرۆزەی ئێراق.
سایتی سه حه ر تی وی