سویس سیخۆڕی له دانوستانی ناڤۆکی ئێرانی پشتڕاست کرده‌وه
داواکاری گشتی سویس پشت ڕاستی کرده‌وه که له ساڵی ۲۰۱۵ سیخۆڕی به سه‌ر دانوستانه ناڤۆکییه‌کانی ئێران له ژێنڤدا کراوه.
داواکاری گشتی نه‌مسا هاوکات له‌گه‌ڵ جه‌خت کردن له سیخۆڕی کردنی به سه‌ر دانوستانه ناڤۆکییه‌کانی ئێران له ساڵی ۲۰۱۵ که له یه‌کێک له ئۆتێله گه‌وره‌کانی ژێنڤ به‌ڕێوه چوو، ڕایگه‌یاند: ئه‌م سیخۆڕییه له ڕێگه‌ی داڕشتنی به‌رنامیه‌کی تایبه‌ت له کۆمپیۆترهکانی ئه‌م ئۆتێله‌دا ئه‌نجام بووه.
سویس هه‌روه‌ها له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند که ئه‌م که‌یسه به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه که ئه‌م سیخۆڕی کردنه کاری کام وڵات بووه، داده‌خرێت.
به‌رپرسانی دادپه‌روه‌ری سویس له ساڵی ۲۰۱۵ فه‌رمانیان دا تاکوو کۆمپیوتره‌کانی ئۆتلێکی نه‌مسایی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیردرێت و ڕوون بکرێته‌وه که چ وڵات یان که‌سانێک سیخۆڕی به‌سه‌ر دانوستانه ناڤۆکییه‌کانی ئێرانه‌وه ده‌که‌ن.
شاره‌زایانی ئه‌م بواره له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که به ئه‌گه‌ری زۆر ڕژیمی زایۆنی ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام داوه، چون ئه‌م ڕژیمه به توندی دژی ئه‌م دانوستانانه بوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه، کۆمپانیای تایبه‌تی ئاسایشی هه‌واڵگری کاسپرسکی لاپی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که به‌رنامه‌ی پێشکه‌وتووی ئه‌م سیخۆڕییهی ده‌ست که‌وتووه و زۆربه‌ی شاره‌زاکان لایان وایه که ئه‌مه کاری ڕژیمی زایۆنییه.
ئاژانسی مێهر نیوز