گەڕانەوەی تاقمی سەدر بە هاوپەیمانیی مەزنی نیشتمانی ئێراق
سەرۆکی هاوپەیمانیی مەزنی نیشتمانیی ئێراق باسی گەڕانەوەی نوێنەرانی تاقمی سەدر بۆ کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی ئەم وڵاتە کرد .بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی عێراقیی سومەریە، عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانیی مەزنی نیشتمانیی ئێراق ڕۆژی هەینی لە پرێس کۆنفرانسێک دا دوای کۆبوونەوەی ئەم هاوپەیمانییە لە بەغدا وتی : نوێنەرانی تاقمی سەدر کە تاماوەیەک بەرلەمە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراقیان بایکۆت کردبوو، ڕەزامەندیان دەربڕی جارێکی تر بەشێوەی هەمیشەیی لەم کۆبوونەوانە دابەشداری بکەن .
عەمار حەکیم وتیشی : گەڕانەوەی ڕەوتی سەدر بۆ کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانی نیشتمانیی ئێراق هەواڵێکی باشە بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە چونکە هەرچی هاوپەیمانیی نیشتمانی ئێراق هەماهەنگ تر بێت دەنگێکی بەرزتر و تواناییەکی زۆرتری بۆ بەرەوپێش چوون لەم ڕێگەیە بۆ خزمەت کردن بە خەڵک دەبێت .
جەعفەر مووسەوی نوێنەری تاقمی سەدر لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی ئێراقیش ڕایگەیاند: لەم کۆبوونەوەیە هەموو تاقمەکانی ئامادە لە هاوپەیمانی لەسەر ڕەشنووسی بەڵگەی چاکسازییەکانی جێی سەرنجی ئەم ڕەوتە ، ڕێککەوتوون.