• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 140
  • یەكشەممه 28/6/1395
  • رۆژژمێر :

روسیا لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سەربازانی سوریا هاتە دەنگ



لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی روسیا و ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی داعش لە خاکی سوریا، فڕۆکەکانی ئەمریکا، سەربازانی فرۆکەخانەیەکی هێزەکانی سوریا دەکەنە ئامانج و روسیاش لە هێرشەی ئەمریکا هاتە دەنگ.

رۆژی شەممە فڕۆکەکانی ئەمریکا بارگایەکی سەربازی سوریای لە نزیک فڕۆکەخانەیەکی دێرەزۆر لە رۆژهەڵاتی سوریا هەڵکەوتبوو، کردە ئامانج کە لەو هێرشەدا بە گوێرەی ئاماری رێکخراوەکانی ماڤی مرۆڤ لە سوریا (٨٣) سەرباز کوژراو و زیاتر لە (١٢٠) سەربازیش بریندار بوون.

سەبارەت بەم هێرشەی ئەمریکا، نوێنەری روسیا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگێشتی نوێنەری ئەمریکا سامانتا پاوەڕ دەکات کە سەبارەت بەو هێرشە روونکردنەوە بدات.

لە وەڵامی ئەم بانگهێشتە بەپەلەیەدا نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە کە ئەم هێرشە بە هەڵە کراوە و ئامانج بنکەکانی داعش بووە، بەڵام ناوبراو لە دەرەوەی کۆبوونەوەکە لێدوانی بۆ رۆژنامە نووسان داوە کە ئەم بانگهێشتە بەپەڵەیە روسیا ئێمەی سەرسام کردووە.

هەروەها وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ماریا زاخاریا، رایگەیاندوە: تا پیش ئەم هێرشە ئێمە تەنها گومانمان دەکرد کە ئەمریکا پشتیوانی لە گروپە تیرۆریستەکان بکات، بەڵام ئەم هێرشە ئەم گومانەمان دەڕەوێنێتەوە و دەبێت ئەمریکا سەبارەت بەو هێرشە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان روونکردنەوە بکات.

ئەم هێرشەی ئەمریکا بۆ سەر سەربازانی سوریا لە نزیک فڕۆکەخانەی دێرەزۆر لە کاتێک دایە کە بڕیارە هێزەکانی ئەمریکا و روسیا بە هاوبەشی دوای ئاگربەستی حەوت رۆژە کە بە بۆنەی جەژنی قوربان راگەیەندرابوو، بنکەکانی داعش و گروپە تیرۆریستەکانی تر بکەنە ئامانج.