• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 98
  • پێنج شەممه 25/6/1395
  • رۆژژمێر :

ئه‌ردۆغان خوازه‌ریاری بەڕێوچوونی ئۆپراسیۆنێک وه‌کوو سپر فورات له عێراقیه



بۆ ڕێگری له‌ درێژه‌ی خوێنڕێژییه‌کان و توندوتێژی له‌ ناوچه‌، ئۆپراسیۆنێک وه‌کوو سپر فورات بۆ عێراقیش پێویسته‌.
 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتوویه‌ کارێک وه‌کوو ئۆپراسیۆنی سپر فورات له‌ عێراقیش پێویسته‌.

ئه‌ردۆغان له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ وتی: "ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین کارێک وه‌کوو ئۆپراسیۆنی سپر فورات بۆ عێراقیش پێویسته‌ و داوای کرد له‌ ده‌سه‌ڵاته‌کان و وڵاتانی گیرۆده‌ی شه‌ڕ بۆ ڕێگری له‌ درێژه‌ی خوێنڕێژییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌، پشتیوانی له‌م بیرۆکه‌ی ئێمه‌ بکه‌ن."

ناوبراو هه‌روه‌ها زیادی کرد: "هه‌ندێ له‌ وڵاتان و لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ له‌م هه‌وڵه‌ جیدییه‌ی تورکیا خوشحاڵ نین. به‌ڵام تورکیا به‌رده‌وام پێداگری ده‌کات له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی و له‌ داهاتووشدا درێژه‌ ده‌دات به‌ هه‌وڵی خۆی له‌م پێناوه‌دا."
ئه‌ردۆغان وتیشی ئه‌م پرسه‌ ته‌نیا پرسی سووریا و عێراق نییه‌ و هه‌موو ناوچه‌کانی په‌لکێشی شه‌ڕ کردووه‌، له‌م ڕووه‌وه‌ تورکیا ئاماده‌یه‌ له‌ پرسه‌کانی ناوچه‌که‌ ڕۆڵێکی گرینگتر ببینێت.
ڕۆژی 24ی ئه‌گێست سوپای تورکیا به‌ هاتن بۆ خاکی سووریا و شاری جرابلس ئۆپراسیۆنێکی ده‌ستپێکرد که‌ به‌ سپر فورات ناوی لێده‌برێت. ئامانجی سه‌ره‌کی له‌م ئۆپراسیۆنه‌ پاشه‌کشێ کردنی کورده‌کانی سووریا له‌ ناوچه‌ی ڕۆژئاوای فورات بوو.



 کوردپرێس