شوێنه گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای هه‌مه‌دان
هه‌مه‌دان یه‌ک له‌گرنگترین ناوه‌نده‌کانی گه‌شتیاری و پیشه‌ی ده‌ستی ئێرانه هه‌م له‌بواری که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی و هه‌میش له بواری گه‌شتیارییه‌وه.
ته‌پۆڵکه‌ی هیگمه‌تانه یه‌ک له‌و شوێنانه‌یه که له‌درێژه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه و به‌رهه‌می که‌ونینه و به‌نرخی تێدا دۆزراونه‌ته‌وه که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشی و باپیرانیان. ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی که‌ونینه‌ناسان، ئه‌م ته‌پۆڵکه به پاشماوه‌یه‌ک له‌سه‌رده‌می کاسی، مادی و هه‌خامه‌نشی حهسێب ده‌که‌ن.
گۆڕستانی پارتی له ناوچه‌ی شێری بهردیندایه، ئه‌م گۆڕستانه بۆ ماوه‌ی 200 ساڵ له سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشییه‌وه تا نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌رده‌می سلوکی که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه و سێ شێوازی له‌گۆڕنانی جیاوازی تێدا به‌دی ده‌کرێت که ده‌کرێ پیشانده‌ری سێ ڕه‌وتی ئایینی جیاواز بووبێتن و له درێژه‌ی ئه‌م دوو سه‌ده‌دا کۆمه‌ڵگای هه‌مه‌دانی خستبێته ژێر کاریگه‌ری خۆی.
هه‌روه‌ها به‌رهه‌می وه‌ک به‌رده‌نووسه‌کانی گه‌نجنامه و په‌یکه‌ره‌ی شێری به‌ردین له به‌رهه‌مه‌کانی پێش سه‌رده‌می ئیسلام دێنه ئه‌ژمار.
له‌سه‌رده‌می پاش ئیسلامیش یادگار و به‌رهه‌می زۆر به‌جێ ماونه‌ته‌وه که هه‌ندێکیان بریتین له: گڵکۆی خزر له‌سه‌رده‌می پێنجه‌م، بینای زۆر جوان و به‌نرخی گۆمه‌زه‌ی عه‌له‌وییه‌کان، گڵکۆی ئستر و موردخای و تاوه‌ری قوربان له سه‌رده‌می سه‌لجوقی، پردی ئاوشێنه له سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و مزگه‌وتی جامیعه‌ی هه‌مه‌دان، بازاڕی هه‌مه‌دان و گۆڕه‌پانی ئیمامی هه‌مه‌دان وه‌ک بیناکانی پاش سه‌رده‌می سه‌فه‌وی.
مێژووی سروشتی هه‌مه‌دان، هیگمه‌تانه، بووعهلیسینا، به‌ڕه‌ڤانی پیرۆز، مۆزه‌خانی گڵ، نه‌زه‌ری، حمامی قڵا، مهفاخر و ناودارانی هه‌مه‌دان و پیشه‌سازی شاری هه‌مه‌دان وه‌ک مۆزه‌خانه‌کانی شاری هه‌مه‌دان به‌ناوبانگن.
شوێنه گه‌شتیارییه سروشتییه‌کان:
دۆڵی مورادبه‌گ له باشووری شار، نزیک به گوندێک هه‌ر به‌م ناوه که باخه‌کانی به‌ناوبانگن.
دۆڵی عه‌باس ئاوا له 1 کیلۆمه‌تری شار، ئه‌م دۆڵه زۆر که‌ش و هه‌وایه‌کی ڕاکێشه‌ری هه‌یه.
دۆڵی گه‌نجنامه له 5 کیلۆمه‌تری شاردایه چونکه به‌رزتره و چه‌ندین ئاوههڵدێری سروشتی تێدایه، به‌رده‌نووسه‌کانی گه‌نجنامه، ئاوههڵدێری گه‌نجنامه و هه‌روه‌ها ئاته‌شگای به‌هرام له‌م دۆڵه‌دان.
دۆڵی ئیمامزاده کێو، له 12 کیلۆمه‌تری شاری هه‌مه‌دان.
ئاوبه‌ندی ئیکباتان له 11 کیلۆمه‌تری جاده‌ی هه‌مه‌دان بۆ مه‌لایر.
تێلێکابینی گه‌نجنامه
شوێن و ئاسه‌واره ئایینیه‌کانی پارێزگای هه‌مه‌دان:
له‌هه‌مه‌دان ژماره‌یه‌کی زۆر مزگه‌وتی کۆن ماونه‌ته‌وه که مزگه‌وتی جامیعه‌ی هه‌مه‌دان، مزگه‌وتی میرزا ته‌قی و مزگه‌وتی میرزا ته‌قی ناوبانگی زیاتریان هه‌یه.
هه‌مه‌دان له‌ڕیزی ئه‌و شارانه‌دایه که عه‌له‌وییه‌کان له ته‌به‌رستان کۆچیان کردووه بۆی و تیایدا ژیاون.
سەرچاوه: سایتی جام کوردی