• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 343
  • پێنج شەممه 25/6/1395
  • رۆژژمێر :

ئاشنایه‌تی لەگەڵ پارێزگای هەمەدان



پارێزگای هه‌مه‌دان یه‌ک له‌ پارێزگاکانی ئێرانه‌ و ناوه‌ندی ئه‌م پارێزگایه‌ شاری که‌ونینه‌ی هه‌مه‌دانه‌ که‌ هیرۆدۆت مێژوونووسی به‌ناوبانگ، سه‌رده‌می دامه‌زراندنی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی 8ی پێش زایین له‌سه‌رده‌می ماده‌کان و دامه‌زرێنه‌ریشی دیاکۆ بووه‌. ماده‌کان ناوی ئه‌م شاره‌یان ناوه‌ هیگمه‌تانه‌ و هه‌مه‌دان شێوازی نوێی ئه‌و وشه‌ کۆنه‌یه‌.

پارێزگای هه‌مه‌دان له‌باری ئاپۆره‌وه‌، چوارده‌هه‌مین پارێزگا و له‌بواری ڕووپه‌ڕیشه‌وه‌ بیست و سێهه‌مین پارێزگای ئێرانه‌. گه‌وره‌ترین شاره‌کانی پارێزگای هه‌مه‌دان بریتین له‌ هه‌مه‌دان، مه‌لایر، نه‌هاوه‌ند و توویسرکان.

پارێزگای هه‌مه‌دان به‌ 19493 مه‌تری چوارگۆشه‌ ڕووپه‌ڕه‌وه‌، له‌باکووره‌وه‌ ده‌گاته‌ پارێزگاکانی زه‌نجان و قه‌زوێن، له‌باشووره‌وه‌ ده‌گاته‌ پارێزگای لوڕستان، له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌گاته‌ پارێزگای مه‌رکه‌زی و له‌ ڕۆژئاواشه‌وه‌ ده‌گاته‌ پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان. ئه‌م پارێزگا له‌نێوان مه‌داره‌کانی 33 ده‌ره‌جه‌ و 59 خوله‌ک تا 35 ده‌ره‌جه‌ و 48 خولکه‌ی پانتای باکووری له‌ هێڵی ئیستوا و 47 ده‌ره‌جه‌ و 34 خوله‌ک تا 49 ده‌ره‌جه‌ و 36 خوله‌کی درێژایی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌ نیسفونه‌هاری گرینڤیچه‌وه‌یه‌ و 8 شارستان، 25 به‌ش، 27 شار، 73 گه‌وره‌دێ و 1120 گونده‌.

شاری هه‌مه‌دان که‌ به‌ زاری خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ هێمێدانی پێ ده‌وترێت له‌ داوێنی کێوی ئه‌ڵوه‌ن و له‌ به‌رزایی 1741 مه‌تر له‌ ئاستی زه‌ریاوه‌یه‌ و له‌ شاره‌ سارده‌کانی ئێران دێته‌ ئه‌ژمار. هه‌مدان کۆنترین شاری ئێران و یه‌ک له‌ که‌ونینه‌ترین شاره‌کانی جیهانه‌. ساڵی 1385ی کۆچی هه‌تاوی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی هه‌مه‌دانی وه‌ک "پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و شارستانییه‌ت"ی ئێران ڕاگه‌یاند. هه‌مه‌دان یه‌که‌مین پایته‌خت یه‌که‌مین پاشایه‌تی ئێران واته‌ ماده‌کان بووه‌. به‌م حاڵه‌وه‌ کۆنترین به‌رهه‌مه‌ دۆزراوه‌کان له‌ ناوچه‌ی هیگمه‌تانه‌ی کۆن و هه‌روه‌ها نووسراوه‌ کۆنه‌کانی گه‌نجنامه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشییه‌کان. هه‌روه‌ها ئه‌م شاره‌ له‌ سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشی، ئه‌شکانی، ساسانی، ئالی بوویه‌ و سه‌لجووقییه‌کانیش یه‌ک له‌ پایته‌خته‌کانی ئێران بووه‌. ئێستا هه‌مه‌دان به‌ هۆی هه‌بوونی ناوه‌ندی مێژوویی و گه‌شتیاری وه‌ک پێنجه‌مین شاری فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری ئێران ناسراوه‌ و له‌بواری زانستیشه‌وه‌ زانکۆکانی بووعه‌لی کرماشان، زانکۆی پیشه‌سازی هه‌مه‌دان، زانکۆی ئازادی ئیسلامی هه‌مه‌دان، زانکۆی په‌یامی نووری هه‌مه‌دان و ... هه‌مه‌دانیان کردۆته‌ یه‌ک له‌ جه‌مسه‌ره‌ زانستییه‌کانی ئێران. گڵکۆی بووعه‌لی سینا هێمای شاری هه‌مه‌دان و هه‌روه‌ها یه‌ک له‌ هێماکانی پێشینه‌ی ئێران له‌فه‌رهه‌نگی جیهان و زانست دێته‌ ئه‌ژمار.

سایتی جام کوردی