کۆشکی سپی پێشنیاری دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باکووری سووریا ڕه‌ت کرده‌وه
ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وتی: دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باکووری سووریا هیچ یارمه‌تییه‌ک به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سه‌رانسه‌ری سووریا نادات.
به‌پێی هه‌واڵی سایت تێبیانی کوردی له کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ده‌یلی سه‌باح، ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: هێشتاکه وڵاته‌که‌ی هیچ مه‌یلێکی به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باکووری سووریا نییه، چونکه یارمه‌تییه‌ک به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا نادات.
بن ڕۆدس زیادی کرد: "ئێمه پێمانوانییه که دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین یارمه‌تییه‌ک به چاره‌سه‌رکردنی پرسه بنه‌ماییه‌کانی سووریا بدات، چونکه له‌و شوێنه‌دا شه‌ڕ درێژه‌ی ده‌بێت."
ناوبراو وتیشی: "ناوچه‌ی دژه‌فڕین ته‌نیا له شوێنێکی تایبه‌ت داده‌نرێت و ئێمه له سه‌رانسه‌ری سووریا توندوتیژی ده‌بینین."
لێدوانه‌کانی ڕۆدس کاردانه‌وه‌یه‌ک بوو به داواکاریی به‌رده‌وامیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له کۆبوونه‌وه‌ی G20 له‌باره‌ی دروست کردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باکووری سووریا.