کوژرانی ژمارێک مناڵ لەپەلامارەکانی عەڕەبستان بۆ یەمەن
لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی عەڕەبستانی سەعودی بۆ سەر ناوچەکانی یەمەن ژمارێک مناڵ کوژران و بریندار بوون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی دوشەممەی کاناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم لە پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی عەڕەبستان بۆ سەر خوێندنگەیەک لە ناوچەی «الحیمه الخارجیه»ی پارێزگای سەنعا و ناوچەی نەهدەین لە باشوری پێتەخت لانیکەم دوو مناڵ کوژران و ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.
لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا بۆ سەر چەند ماڵ لە ناوچەی باقمی پارێزگای سەعدەش 9 کەس کوژران و 14کەسیش برینداربوون.
لەشکریانی ئاڵی سەعود چەند بەشی پێگەی کەحلانی پارێزگای سەعدەیان بوردومان کرد. سوپاوهێزە جەماوەرییەکانی یەمنیش لە وڵامی پەلاماری دەسدرێژکەرانی سەعودی پێگەی عەین سورەینی نەجڕانیان بە موشەک کردە ئامانج.بە پێی هەواڵێکی دیکە لە یەمەنەوە حەوت کەس لە ئەندامانی گروپی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە لە پەلاماری ئاسمانی بۆسەر ناوچە باشورییەکانی ئەو وڵاتە کوژران.
پارێزگا باشورییەکانی یەمەن لە ئاکامی دەسدرێژیی عەڕەبستان بۆ سەر ئەو وڵاتە، توشی بشێوی و بێ سەروبەرەیی هاتوون.
عەڕەبستان بە هاوپەیمانیی چەند وڵاتی عەڕەبی و مۆڵەتی ئەمریکا لە مارسی 2015وە پەلامارێکی بەرفراوانی بۆ سەر یەمەن دەست پێ کردوە تا عەبد ڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری دەست لە کار کێشاوە و هەڵاتووی یەمەن بگەڕێنێتەوە سەر دەسەڵات. لە ئاکامی ئەو پەلامارانە تا ئێستا هەزارن کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە کوژراون و بریندار بوونە.
سایتی سەحەر تی ڤی