سه‌رسوور هێنه‌رترین داری ئێران بناسن
کاتێک ده‌چنه نێو مێشه‌کانی باشوور ، له قه‌راخی زه‌ریای ئاستارا و حه‌تا له به‌رزیه‌کانی میانبه‌ند و له گۆشه و قه‌راخی که‌لارده‌شت له گه‌ڵ جێگه‌ێیک به ڕه‌نگێکی سه‌رسووڕ هێنه‌ر ڕووبه‌ڕو ده‌بن که ئه‌و مێشه‌ی کردوه‌ته دیمه‌نێکی زۆر جوان و دڵڕفێن .
داری ئه‌نجیلی داری خۆماڵی مێشه‌کانی ئێرانه که تا 25 مه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه . داری ئه‌نجیلی به نێوی زانستی Parrotia Persica به هۆی پته‌و بوون و قه‌ڵه‌و بوونی چێوه‌که‌ی ، پێی ئه‌ڵێن داری ئاسن . Parrotia به مانای جۆری تووتی . شایه‌ت هۆی ناو نانی به‌و ناوه دوو له‌قی ئه‌م لاو ئه‌و لای مێوه‌ی ئه‌م داره‌یه که له ده‌نووکی تووتی ده‌چێ .
یه‌کێک له تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی سه‌رنج راکێشی ئه‌م داره هێزی پێکه‌وه نووسانی بێ . به وته‌ی خه‌ڵکی ناوچه کاتێ دوو له‌قی ئه‌م داره ده‌خرێنه سه‌ر یه‌ک و پاڵ بدرێنه یه‌که‌وه زۆر ئاسان ئه‌لکێن به یه‌که‌وه . ئه‌م بابه‌ته بوه‌ته هۆی ئه‌وه که له‌ق و پۆپی داری ئه‌نجیلی به شێوه‌ێیکی سه‌ر سووڕ هێنه‌ر ده‌ربێن و دیمه‌نی جۆرا و جۆر و خه‌یاڵی و سامناک پێک بێنن که بڕێ جار سه‌باره‌ت به‌وه چێرۆکی جۆرا و جۆر ده‌ڵێن و ده‌بیسرێت . به‌ڵام هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی پێکه‌وه نووسانه بوه‌ته هۆی ئه‌وه که دێکۆراتۆر و شێوه‌کاره‌کان به که‌ڵک وه‌رگرتن له شکڵ و شێوه‌ی ئه‌و داره شکڵ و شێوه‌ی جوان و ڕازاوه پێک بێنن .
گه‌ڵا نوێه‌کانی به ڕه‌نگی به‌نه‌وشی نزیک به سوورن ، له وه‌رزی هاویندا ده‌گۆڕن بۆ ڕه‌نگی ڕه‌ش و ڕووناک و له وه‌رزی پاییزدا ئه‌م گه‌ڵا جوانه ڕووناکه مێشه‌کان ده‌کاته دیمه‌نێکی هه‌زار ڕه‌نگ ؛ ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ گۆڵه‌کانی ئه‌م داره له نزیکه‌وه ببینن ده‌بێ تا مانگی ڕه‌شه‌مه خۆڕاگر بن . ڕه‌نگی ئه‌م گۆڵانه له ئه‌رغه‌وانی تا سووره .
هه‌ڵدان و باڵاکردنی دار و له‌قی داری ئه‌نجیلی زۆر هێواشه بۆ نموونه باڵاکردنی هه‌ر مه‌ترێکی ئه‌م داره ساڵ و نیوێک ده‌خاێنێت و هه‌ر 10 مه‌تری 15 ساڵی ده‌وێ . به شێوه‌ی سرۆشتی کۆپه‌ره‌ی ئه‌م داره له نیو مه‌تر زیاتر نابێ و دوای ئه‌وه که ته‌مه‌نی بوو به دوو ساڵ له‌قه‌کانی ده‌گه‌نه ئه‌ندازه‌ی خۆیان و به شێوه‌ی ئاسۆیی باڵا ده‌کن . تا ئه‌وه‌ی که داری ئه‌نجیلی دوای پێ گه‌یشتن ده‌بێته شێوه‌ی گۆمه‌زێیکی ڕه‌نگا و ڕه‌نگی زۆر جوان .