گڵێم نه‌خش هه‌ڵکه‌نراو ، سۆقاتی ڕه‌سه‌نی ئیلام
گڵێمی نه‌خش قیت ، گرنگترین و به‌رچاوترین پیشه‌ی ده‌ستی و ڕه‌سه‌نی ئیلامه .کاره ده‌ستیه‌کان که به شێوه‌ی سرۆشتی جۆره‌که‌ی به پێی که‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی و سرۆشتی ده‌س نیشان ده‌کرێ له پاریزگه‌ی ئیلام‌دا زۆرتر له‌مانه‌یه: ژێڕڕاخهری نه‌رێتی که له چه‌ن هه‌زار سڵای پێشه‌وه تا ئێستا به ده‌س پیاوان و ئافره‌تانی خاوه‌ن هۆنه‌ر و زه‌حمه‌ت کێشی ئه‌م پارێزگه ده‌ته‌نرێت .
به‌ره‌ی نه‌خش هه‌ڵکه‌نراو ، گرنگترین و دیارترین پیشه‌ی ده‌ستی و ڕه‌سه‌نی ئیلامه .
جێگری کاری ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی میراتی که‌لتوری ، کاری ده‌ستی و گه‌شتیاری پاریزگه‌ی ئیلام ده‌ڵێ :
هه‌شت هه‌زار پیشه‌ساز له‌م پارێزگه له 33 ڕسته‌ی پیشه‌ی ده‌سی خه‌ریکی چالاکین که نزیکه‌ی نیوه‌ی ئه‌وانه گڵێمی نه‌خش قیت دهتهنێن .
حه‌مید به‌ختیاری له درێژه‌دا گۆتی : گڵێمی نه‌خش ق زۆپ ۆت له بواری ڕه‌سه‌ن و ته‌نیندا گرنگترین و به‌رچاوترین پیشه‌ی ده‌ستی و ڕه‌سه‌نی ئیلامه .
به وته‌ی ئه‌و ، ئهمڕۆژهیی بوونی گڵێمی نه‌خش قۆت و جوانی تێكڵاوی هۆنه‌ری گڵێم و فه‌رش ، به کهرهێنانی ڕه‌نگه‌کان و شێوه و نیگاری جوانی ئێرانی ، هه‌رزان بوونی به‌رانبه‌ر به فه‌رش ، گڵێم و جاجم و سووک بوونی و جۆره‌کانی زۆری که‌ڵک وه‌رگرتنی هه‌موو ئه‌مانه هۆی سه‌رنج ڕاکێشی و گرنگی گڵێمی نه‌خش قیته .
ئه‌و ده‌ری خست : ئه‌م به‌رهه‌مه هۆلۆگرامی سۆقاتی نه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرتوه و وه‌کوو سۆقات و بڕه‌ندی تایبه‌تی پارێزگه‌ی ئیلام تۆمار کراوه و ئیلام وه‌کوو پارێگهی به‌دی هێنه‌ری ئه‌م جۆره گڵێمه ده‌توانێ ببێته جێهێیکی نوێ بۆ سه‌رمایه گۆزاری که‌رتی تایبه‌ت و پێک هێنانی بازاڕ .
به‌ختیاری وه‌بیری هێنایه‌وه : گڵێمی ساکار ، جاجم ته‌نین ، ئێحرام ته‌نین ، سیاچادر ، کڵاشی ڕه‌سه‌نی ،نه‌وگ ماڵی ، نه‌وگ مۆعهڕهق ، حه‌سیر ، چیت ، مۆحهرهق ، گڵێنه ، کاشی مۆعهڕهق ، کاری چێو ، په‌یکه‌ر تاشی ، نیگار کێشی له سه‌ر گڵێنه ، نیگارگه‌ری ، پلاندانانی ڕه‌سه‌ن ، چه‌رم سازی ، و سۆرمه بافی به‌شێکی تر له ڕسته‌کانی پیشه‌ی ده‌ستی ئه‌م پارێزگه‌یه .