ئه‌و کانیه‌ی که کێخهسرهو حمامی لێ کرد !
به‌هار وه‌رزێکی چاکه بۆ ئۆغر کردن بۆ سارا و ده‌شتی سه‌ر سهو و قه‌راخی ڕووبار و چه‌مه‌کان . ئه‌گه‌ر به شوێن جێگهێیکی وا ده‌گه‌ڕن بۆ ئۆغر کردن ، ئێمه کانی میشی پێشنیار ده‌که‌ین پێتان .
" کانی میشی " یاسوج یه‌کێک له دیمه‌نه سرۆشتیه‌کانی ئێرانه که شیاوی دیتنه و بۆ دیتنی ده‌بێ بڕۆن بۆ پێنج کیلومه‌تری شاری سیسه‌خت له پارێزگای کۆهکیلویه و بۆیر ئه‌حمه‌د . ئه‌م کانیاوه خۆڕه که له سنوری خۆرئاوای ناوچه‌ی پارێزراوی دێنا دایه ، له کێو و به‌رزیه‌کانی دێنا سه‌رچاوه ده‌گرێت و له سه‌ر ڕێگای خۆیدا دیمه‌نێکی سه‌ر سه‌وزی جوان ، و فێنک و پڕ له هاڕه و شاخه‌ی پێک هێناوه .
له چیرۆکه‌کانا هاتوه که " کێخهسرهو له گه‌ڵ سه‌رۆک ئههورامۆزدا لهمکانیهدا حه‌مامی کرد و له ئه‌شکه‌وتێکدا پشوویدا " به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌م کانیه بۆ ئاودێری باخه‌کانی گوێز و سێ‌و و ترێ و کشت و کاڵی سیسه‌خت و گۆنده‌کانی لای خواری ئه‌و که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت .
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م کانیه له بنارێ کێوێکی به‌رز و جواندایه که ئه‌گه‌ر چاوێکی پێیا بگێڕن ، دڵهخۆرپهتان پێ ئه‌که‌وێ که لێی سه‌رکه‌ون . ئه‌م کێوانه که زستانان پڕ له به‌فرن ، هاوین ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ سه‌رکه‌وتن لێیان .
کانیاوێک به کۆنایی میژووی ئێران
خه‌ڵکی ناوچه به کانی میشو ، کانی بشۆیچ ده‌ڵێن . ئه‌گه‌ر چاوێک به کتێبه میژوێیکانیشدا بگێڕن ده‌بینن که ناوچه‌ی دێنایان به‌م کانیه ناسیوه . کانی میشو یان بشۆ ئه‌ڵبه‌ت به چێرۆک و ئه‌فسانه‌ی کۆن له نه‌ته‌وه‌ی کیانیان و سه‌رده‌می کێخهسرهو شای به ناو بانگ گرێی خواردوه .