کانیاوێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر له شاری سه‌رده‌شت
ئه‌وه‌ی که له شاری ڕه‌به‌ت و کانیه‌کانی گراوان ده‌یبینن ، تاشه به‌رد نیه ! به‌ڵکوو ئاسه‌واری ئاوی ئه‌و کانیهیه که به سه‌ر ئه‌و زه‌وینه‌دا ڕۆیشتوه و شێوه‌ی تاشه به‌ردی به خۆیه‌وه گرتوه و ڕۆژ له دوای ڕۆژیچ گه‌وره‌تر ده‌بێت و شێوه‌ێیکی قووچی وه‌کو ڕه‌حه‌تی پێک هێناوه که نیگارێکی جوان ، و سه‌ر سوڕهێنه‌ری هه‌یه .
ئاوی ئه‌م کانیه له نێو خه‌ڵکدا به ئاوی شه‌فابه‌خش ناوبانگی ده‌رکردوه و زۆرێک له خه‌ڵک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و نه‌خۆشی پێستیان دێن بۆ ئاوی ئه‌م کانیه . به‌ڵام پێویسته بزانن که ئاوی کانی گه‌ڕاوان بۆ خواردن ناشێت . ئه‌م ئاوه گازی هه‌یه و لانی که‌م له هه‌ر لیترێکدا گره‌مێک خۆیی کانزای هه‌یه . له به‌ر ئه‌وه‌ی که قووڵ نیه خه‌ڵکی پا ده‌ننه ناوی ئه‌و کانیه و ده‌م و چاوی لێ ده‌شۆن . و ده‌توانن که‌مێکیشی لێ ببه‌ن بۆ شار و گۆندی خۆیان .
ئه‌م ئاو له دوو کانی پێک هاتوه ، که 100 مه‌تر لێک دوورن .به‌رده ئاههکیهکانی ده‌ورو به‌ری هه‌ردوو کانی تراشراون و کراونه‌ته حه‌وزی بچووک . حه‌وزی یه‌که‌م به شێوه‌ی چوار گۆشی لاکێشه و 2/4 مه‌تر درێژه و 1/9 مه‌تر پانه و 80 سانتی مه‌تر قووڵه .
چۆن ىۆرین بۆ ئه‌وێ ؟
کانی گڕاوان له پارێزگه‌ی ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا ، 30 کیلوومه‌تری شاری سه‌رده‌شته و جێگاێیکی زۆر شیاوه بۆ سه‌یرانی هاوینه و وه‌رزی گه‌رما . بۆ ڕۆیشتن بۆ دیتنی کانی گراوان ده‌بێ بکه‌ونه ڕێی جاده‌ی سه‌رده‌شت – مه‌هاباد .