• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 155
  • پێنج شەممه 7/5/1395
  • رۆژژمێر :

ساغترین قه‌ڵای ئێران ببینن


قه‌ڵای سێب یه‌کێک له‌ جوانترین و ساغترین قه‌ڵاکانی ئێرانه‌ که‌ وا له‌ شارستانی سه‌راوان و ئاوایی سێب . ئه‌گه‌رچی ئه‌م قه‌ڵا به‌ ناوی سیب و سیب سۆرانیش ناو ده‌برێ به‌ڵام خه‌ڵکی ناوچه‌ ده‌ڵێن سێب به‌ مانای کانیاوی زۆره‌ .
قه‌ڵای سێب جوانترین و ساغترین قه‌ڵاێیکه‌ که‌ له‌ سه‌رده‌می ئیسلامی سیستان و بلوچستان ماوه‌ . تا ساڵی 1344 تایفه‌کانی بارکه‌زای و میر مۆراد زه‌هی دانیستوی ئه‌م قه‌ڵا بوون و دوای ئه‌وه‌ ئیتر که‌سی تیا دانه‌نیشتوه‌ . قه‌ڵای سێب له‌ دوو قات درۆست کراوه‌ و دیواره‌که‌شی زیاتر له‌ 30 مه‌تر به‌رزه‌ و نزیکه‌ی 7 مه‌تر پانه‌ .
به‌شی شانشینی به‌رزتره‌ و له‌ سه‌رۆی قه‌ڵاکه‌یه‌ ، ده‌ڵێن 14 بۆرج له‌ حه‌ساره‌که‌ی و 4 بۆرج له‌ ئه‌رگه‌که‌ی هه‌بوه‌ که‌ له‌ کاتی شه‌ردا وێران بوه و له‌ ‌ نێو چوه‌ .
هه‌بوونی درزی کرانه‌وه‌ له‌ نێو به‌شی سه‌ره‌کی باڵاخانه‌ و ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به‌ ئاوی بیر له‌ قاتی سه‌رۆ و هه‌بونی لووله‌ی گڵی بۆ جێ به‌ جێ کردنی ئاو و که‌ره‌سته‌ی خانو به‌ره‌ وه‌کوو خشت و کاگڵ و چێوی داری خۆرما و درگای مۆنه‌ببه‌ت کاری کراو و شانشین له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م باڵاخانه‌یه‌ .
حه‌ساری قه‌ڵای سێب 3 مه‌تر به‌رزه‌ و له‌ 48 له‌ 74 مه‌تری چوارگۆشدا به‌ شێوه‌ی لاکێشه‌ به‌ ده‌وری قه‌ڵاکه‌دا کێشراوه‌ . چوونه‌ ژوره‌وه‌ ته‌نیا له‌ ڕێگای پله‌کانێکه‌ که‌ له‌ باکوری خۆرهه‌ڵاتی قه‌ڵاکه‌یه‌ .
قه‌ڵای سێب له‌ سه‌ر ته‌خته‌ به‌رد و گاشه‌ به‌ردێکی سرۆشتی نزم به‌ خشت و گڵ له‌ سه‌ده‌ی 12 کۆچی مانگی بینا کراوه‌ ، و له‌ کۆتایی سه‌ده‌ی 13 گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی تێدا دراوه‌ . به‌شه‌کانی ئه‌م قه‌ڵا بریتین له‌ حه‌سارێک و باڵاخانه‌ی سه‌ره‌کی به‌ به‌رزی 23 مه‌تر که‌ له‌ گۆندی " سێب " ه‌ له‌ 25 کیلومه‌تری باکوری خۆرئاوای سه‌راوان .
قاتی دوه‌می ئه‌م باڵاخانه‌ که‌ وه‌کوو به‌رزترین بینای خشتی ئێران ناوبانگی ده‌رکردوه‌ ، 6 ژووری هه‌یه‌ که‌ له‌ پانتایی و ئه‌ندازه‌دا به‌ پێی پێویست زۆر جیاوازن .
له‌ ساڵی 1375 له‌ لاێین ڕێخراوی میراسی کلتوری و گه‌شتیاری له‌ پێرستی ئاسه‌واری نه‌ته‌وه‌یی ئێران تۆمار کراوه‌ .