کانی ئاو گه‌رمه‌کانی دێلۆڕان
کانی ئاو گه‌رمه‌کان به تایبه‌تمه‌ندی ده‌رمانی و گۆگردی له مه‌ودای 3 کیلومه‌تری شاری دێلۆڕان وان له داوێنی کێوی سیا کێو و نزیکی ئه‌شکه‌وتی شه‌و په‌ڕه .ئه‌م کانیاوه ئاوگهرمه به تینی نزیکه‌ی 50 پله‌ی سانتیگراد خاوه‌نی چه‌ن کانیاوی خاوێنی ئاو گه‌رم و حه‌وزی لیتاو ده‌رمانیه که گرنگی ده‌رمانی تایبه‌تی هه‌یه .
ئاوی ئه‌م کانیاوانه له درێژه‌ی ڕۆژدا له به‌ر که‌وانه کردنه‌وه‌ی خۆر به شێوه‌ی حه‌وت ڕه‌نگ خۆی پیشان ئه‌دات . به‌شێک له تایبه‌تمه‌ندی ده‌رمانی ئه‌م کانیاوه بریتین له : باداری (ژانی جۆمگه‌کان) ، هه‌ستیاری ، دمه‌ڵ ، زه‌خم و خۆخ و هه‌روه‌ها شکسته‌یی ئیسقان و کۆتیاوی که زۆر کاریگه‌ره .
به‌ڵآم ئه‌و که‌سانه‌ی که توشی نه‌خۆشی دڵن به هۆی گۆگردی زۆر له‌م ناوچه نابێ له‌و کانیاوه که‌ڵک وه‌ربگرن . ئێستا شاره‌وانی هه‌لێکی ڕهخسندوه بۆ ئه‌وه‌ی که له هه‌موو وه‌رزه‌کان به تایبه‌ت وه‌رزی به‌هار و زستان که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ ئه‌م کانیاوه گه‌رمانه به شێوه‌ی ڕووبار ده‌گاته خواری سارا و ده‌شته‌کان و له‌وێ سارد ده‌بێته‌وه و بۆ کاری کشت و کاڵ و ئاژه‌ڵداری که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن . ئه‌م ڕه‌نگ گۆڕانه‌ی ئه‌م کانیاوه بوه‌ته مه‌ته‌ڵ له ناوچه‌دا و ده‌ڵێن ئه‌و که‌سانه‌ی که بێ بنه‌ڕه‌تن وه‌کوو کانیاوی دێلۆڕان وانه که هه‌ر تاوێک به ڕه‌نگێکه .
هێشتا لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و هه‌مه لاینه سه‌باره‌ت به‌م کانیاوه ئه‌نجام نه‌دراوه و ئێستا له لایه‌ن شاره‌وانی دێلۆڕانهوه حه‌مامێک دروس کراوه به‌ڵام چونکوو به شێوه‌ی زانستی درووس نه‌کراوه به هۆی گۆگردی زۆره‌وه خه‌ریکه له نێو ده‌چێت .
زۆربه‌ی کات به تایبه‌ت له که‌ژ و هه‌وای نێوانه بۆنی گۆگردی ئه‌م کانیاوانه ته‌واوی شار ده‌گرێته به‌ر . ئه‌م ئاوه له باکوری خۆرئاوای دێلۆڕان ناوچهێیکی سوێری به دی هێناوه که پڕه له گیای گه‌ز .
ئه‌م ناوچه به‌شێکه له به‌شی گشتیاری شاری دێلۆڕان ، تا ئه‌و ڕاده‌ی که گۆڵ و گیاکانئ ئه‌م ناوچه له شاری دێلۆڕان تا ده‌ور وبه‌ری کانیاوه گه‌رمه‌کان به هۆی ئه‌و ئاو گه‌رمه تایبه‌تمه‌ندی گرنگی هه‌یه . ئه‌م کانیاوانه خاوه‌نێ ئاقوێکه به تایبه‌تمه‌ندی گۆگردی که له دڵی زه‌وین دێته ده‌رێ و له ڕوگه‌ی ئه‌م ڕوبارهش ئاوی کانزاییش هه‌یه .