سێ کارێزی مێژوویی ئیسفەهان لە لیستی یونسکۆدا تۆمار کران
سێ کارێزی مێژوویی ئیسفەهان لە لیستی رێکخراوی فێرکاری، زانستی و کلتوری نەتەوە یەکگرتوەکان(یونسکۆ) تۆماری جیهانی کران.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما فەرەیدون ئەڵڵاهیاری بەڕێوەبەری گشتی میراتی کلتوری، پیشەی دەستی و گەشتیاری پارێزگای ئیسفەهان وتی: سێ کارێزی مێژوویی دەگمەنی ئەو پارێزگایە بریتی لە کارێزی وزوان لە شاری وزوان، کارێزی مزدئاباد لە شاری میمە،و کارێزی مون لە شاری ئەردەستان، ڕۆژی هەینی لە جڤینی میراتی کلتوری یونسکۆ لە ئەستەمبۆڵی تورکیا تۆماری جیهانی کران.
پارێزگای ئیسفەهان لە کەرتی میراتی کلتوری، پیشەی دەستی و گەشتیاری سەرتۆپی شارەکانی جیهانە و 102 بەرهەم لە پیشە دەستیەکانی ئیسفەهان مۆری ڕەسەنایەتی یونسکۆیان لەسەرە. ئیسفەهان لە ناوەڕاستی ئێران دا هەڵکەوتوە.
سایتی کانالی سه حه ر