پارکی ئاویەری و گه‌وره‌ترین سینه‌مای کراوه‌ی دنیا
ئاویەر ناوی کێوێکی بەرزە لە ڕۆژئاوای شاری سنەدا کە بە ھۆی کەش و ھەوای باش و سەوزەڵانی ئەو شوێنە، بووەتە سەیرانگای خەڵکی سنە و دەور و پشتی. کاربەدەستانی شار ئەگەرچی زۆر کەم، بەڵام ئاسانکارییان کردە بۆ خەڵک تاکوو ڕۆژانی پشوودانێکی خۆشیان ببێت لەو شوێنەدا. ئاویەر ناوێکی ناسراو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوێکی تایبەتە بۆ خەڵکی سنە. گەورەترین سینەمای کراوەی ئێران (تایبەتی ھاوین) لەم شوێنەدایە.
گه‌وره‌ترین سینه‌مای کراوه‌ی دنیا به ده‌فرایه‌تی 10 هه‌زار که‌س له پارکی ئاویه‌ری سنه‌دایه. ئاویه‌ر به په‌رده‌یه‌ک له قه‌باره‌کانی 25*12، گه‌وره‌ترین سینه‌مای کراوه‌ی جیهان دێته ئه‌ژمار. ده‌نگی فیلمه‌کانی ئه‌م سینه‌مایه له سه‌ر شه‌پۆلی ئف ئێمه‌وه ده‌بیسرێت و په‌رده‌که جۆرێک دانراوه که 10 هه‌زار که‌س بتوانن بیبینن.
لقی هونه‌ری کوردستان کاتژمێر 9ی شه‌و فیلم له‌م سینه‌مایه‌دا نمایش ده‌کات. هه‌روه‌ها یارییه گرنگه‌کان وه‌ک یارییه‌کانی پێش کۆتایی و کۆتایی مۆندیالی 2010 له‌م سینه‌مایه‌دا نمایش کران.