• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 105
  • شەممه 5/4/1395
  • رۆژژمێر :

که‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگه‌کانی کرماشان

 

کرماشان له‌درێژه‌ی مێژوودا هه‌زاران که‌سایه‌تی به‌ناوبانگی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی، هونه‌ری و ... په‌روه‌رده‌ کردووه‌ و مێژوو شایه‌تیده‌ری ئه‌م ڕاستییه‌یه‌.

له‌که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌کانی کرماشان ده‌کرێ ئاماژه‌ بده‌ینه‌: یارمحه‌مه‌دخانی کرماشانی، که‌ریم سنجاوی، بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه‌، سمایل ته‌ته‌ری و ...

له‌بواری شیعر و ئه‌ده‌به‌وه‌ کرماشان ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه‌ و عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌فغانی، عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان، ئه‌بولقاسم لاهووتی، غوڵامڕه‌زا ڕه‌شید یاسمی، شاهموراد موشتاق (شامی کرماشانی) ئه‌رده‌شیر که‌شاوه‌رز، مه‌نسوور یاقووتی، ئه‌ڵماس خانی که‌نووله‌یی، په‌رته‌و کرماشانی چالاکانی به‌ناوبانگی شیعر و ئه‌ده‌بی کرماشان و ئێرانن.

 

حشمه‌توڵا لوڕنژاد، سمایل مه‌سقه‌تی، سه‌ید نزامه‌دین دلفانی، مه‌نووچێهری تاهیرزاده‌، شارام نازری، حافز نازری، سه‌ید خه‌لیلی عالی نه‌ژاد، که‌یهان که‌لهوڕ، عه‌لی ئه‌کبه‌ر مورادی و سه‌ید خه‌لیلی عالینه‌ژاند وه‌ک گوڵبژێرک له‌ هونه‌رمه‌ندانی کرماشانین که‌ له‌بواری مۆسیقادا چالاکییان کردووه‌ و کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می هه‌رمان و نه‌مریان لێ به‌جێ ماوته‌وه‌.

 

وه‌ک سینه‌ماکار و ئه‌کته‌ره‌ به‌ناوبانگه‌کانی کرماشانیش ده‌کرێ ئاماژه‌ بده‌ینه‌ پووران دره‌خشه‌نده‌، په‌رویز شه‌هبازی، فه‌خری خوروش، فه‌رهاد ئه‌سلانی، شه‌هرام موکری و ...

 

سەرچاوه :سایتی جام کوردی