سەیرانگای رۆخی جوانی سەدەف
بی گومان یەکێک لە جوانییە تاقانە و دانسقەکانی ئاستارا، رۆخی ئەم شارستانەیە، رۆخی جوانی سەدەف بە چارەکێک مەوداوە لە ناوەندی شار، شوێنێی باشە بۆ عاوانەوە، سەیران و باڵەمەلە کردن. سەدەف وەکوو رۆخێکی ئەمن بۆ بالەمەلە و باقی وەرزشەکانیت دەناسرێت و لە وەرزی هاوینیش دا دەکرێت بەلەم سواری تێدا بکریت.
گەشتیاریی رۆخیی وەکوو کۆنترین نممنە و سەرچەشنی گەشتیاریی و هەروەها وەکوو گەورەترین چالاکی تەنانەت لە جیهان دەناسرێت، گەشە و پەرە ئەستاندنی گەشتیاریی رۆخی و سەیرانە پاراوێزییەکانی بووەتە سەرچەشنێکی گەشەسەندن بۆ وڵاتانی کەنار زەریا و بەم هۆیەشەوە بووتە سەرجاویەکی لەبار و فراوان لە دەسکەوت و داهاتە ئابووری، کۆمەڵایەتی، کەلتووری و ژینگەییەکان.
لەم هەل و مەرجەی ئێستا دا و بە گەشەسەندنی رۆژ لە دوای رۆژی ئیمکانات و رێکخراوە خزمەتگوزارییەکانی بواری گەشتیاریی رۆخیی، ئیدی گەشتیار سەرەڕای هەتاوی رۆخی زەریا، شن و خزمەتگوزارییەکانی گوێی زەریا، داواکاری شتانی جیاواز و جۆراوجۆرتری هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش دەبی ژێرخان و بنەواگەلی سەرمایەدانانی گەورە بۆ درووست کردنی خزمەتگوزاری و ئاسانکاریی گەشتیاریی بیتە ئاراوە و درووست بکرێت.
پارێزگای گیلان بە بوونی پوتانسیەل گەل و توانستگەلی خۆی هەموو ساڵێک میوانداری لێشاوێکی زۆر لە گەشتیاران دەکات لە رۆخی گەشتیاریی خۆیەوە و ئەمەش بە شێوەیەکە کە ٧٠ لە سەدی ئەو گەشتیارانەی دێنە ناو پارێزگای گیلان، گەشتیاریی رۆخیی هەڵدەبژێرن. ئەم شوێنە کە هەڵکەوتۆتە ٧ کیلۆمەتری رێگەی ئاستارا بەرەو تالش، یەکەمین گەڵاڵە و پرۆژەی تەندرووست سازییە لە زەریای خەزەر دا.
هەبوونی ئیمکاناتی کایەکردنی مناڵ و خۆش رابواردنیان، جوێ بوونی شوێنی مەلە کردنی کوڕان و کچان، بوونی موسافرخانە و ژوورگەلی حاوانەوە لە شەو دا، پلاژگەلی پێشکەشکردن و خستنە رووی خزمەتگوزاریی، شوێنی هەڵدانەوەی چادر و خێوەت، گرووپی فریاکەوتن، نیزیکیی لە دارستان و ناوجەی پارێزراویی لۆندڤیل و جاوەدێریی پاسەوانانی ئینتیزامی، بووەتە هۆی ئەوەی کە سەرجەم شوێنێکی ئەمن و ئارام بێت بۆ گەشتیاران و میوانان.
سەرچاوە: سایتی seeniran
سایتی جام کوردی