• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 149
  • چوار شەممه 26/3/1395
  • رۆژژمێر :

سروشتی جوانی گوندی کوتە کومە

سروشتی جوانی گوندی کوتە کومە

بە ناوهێنانی گوندی کوتە کومە، بە شیوەیەکی ناوشیار زەینمان دەچێت بۆ تەنها کانیاوی ئاویگەرمی سرووشتی ـ دارستانی وڵات و تاڤگەی ١٠٥ مەتری لاتۆن کە بە لەبەرچاو گرتنی سەرڕێژ و داڕهانە ئەستوونییەکەی وەکوو گەورەترین و بەرزترین تاڤگەی ئێران دەناسرێت، دەچێت.

ئەم گوندە جوانە هەڵکەوتۆتە پارێزگای گیلان، لە ٩ کیلۆمەتری شاری لۆندڤیل. گەندێکی بچووکە بە نێزیکەی ٢٠ ماڵی دێهاتی کە خەڵکانی لە نەتەوەی تالشن و ئایینیشیان سوننەیە. خەڵکی گوندەکە زۆربەی کات لە ناو گوندەکە دا بە زمانی تالیشی دەئاخفن و لەگەڵ زمانەکانی تورکی و فارسیش دا ناسیاوەتی تەواویان هەیە.

 

زۆربەی ناوبانگی ئەم گوندە بە هۆی هەبوونی تاڤگەی لاتۆنە کە وەکوو بەرزترین تاڤگەی پارێزگای گیلان دەناسرێت. ناوچەیەکی تری ناوداری ئەم گوندە ئاوگەرمی کوتەکومەیە، کە ئاوگەرمێکی بچووکە و هەر لە ناو گوندەکە دایە. بەشێک لە دەرامەتی خەڵکی ئەم گوندە لە پارە کرێی ماڵەکانیان بەدی دێت، ئەو ماڵانەی کە بە کرێ دەیدەنە گەشتیاران و شاخەوانانێک کە بۆ سەرکەوتن بەرەو لای تاڤگەکە هاتوونەتە گوندەکەیان.

 

زۆربەی کێوپێوەکان، سرووشت دۆستە نێوخۆییەکان و گەشتیارە نێودەولەتییەکان بە باشی گوندی کوێستانی و شاخاوی کوتە کومە دەناسن کە لە باشووری رۆژئاوای بەندەری سنووریی ئاستارا هەڵکەوتووە و گەشتیاران بە گشتی تایبەتمەندیگەلی دانسقەی ئەم گوند و دەڤەرە وەکوو تاڤگە جۆراوجۆرەکان و حەوزۆکە بەردینەکان و ئاسەوارە مێژووییەکانی وەک قەڵا، گۆڕستانی کۆن و ئاسیاوی کۆنەی ئاسیە شڤان، دەناسن و لەگەڵ ئەم شوێن و شوێنەوارانە بەشێوەیەک ناسیاوەتییان هەیە. گەشتیاران پاش هاتن بۆ ئەم گوندە راکێشەری ایەنە ناکۆتاکانی سرووست و دیاردە خۆکرد و خۆڕسکەکانی دەبن.

 

مەودای گوندی کوتە کومە تاکوو تاڤگەکە نێزیکەی ٦ کیلۆمەترە کە لە کاتی تێپەڕاندنی ئەم ئاراستەیە دا بەرزاییەکە وردەوردە دەچێتە سەرەوە و دەگاتە ٧٥٠ مەتر. لەم رێگا و ئاراستەیە دا دەبێت لە تەپۆڵکە و تاڤگەگەلێکی بچووک دا سەرکەون کە تێپەڕاندنی پێویستی بە ئامادەیی جەستەیی تایبەت هەیە. بۆیە پێشنیار دەکەین کە چەند جارێک لە رێگا دا پشوو بدەن و وزەی خۆتان وەرگرنەوە. لە ئاراستەی سەرکەوتنتان دا دەگەنە گوندێکی کۆن و قەدیمی بە ناوی ئاسیەشڤان، ئاسیو لە زمانی تالیشی دا بە واتای ئاسیاو و شڤان بە مانای کەناری رووبار دێت.

باشترین وەرز بۆ سەفەرکردن بەرەو ئەم ناوچەیە سەرەتای بەهار یان کۆتایەکانی زستانە کە کەش و هەوای ناوچەکە گونجاو و مامناوەندییە و شی و تەڕایی کەمتر ئازار دەگەیەنێت. بەم حاڵەشەوە پێشنیار دەکەین کە ئەم سەفەر و ئاراستەیە بە هاوڕێیەتی گرووپێکی پسپۆر و پرۆفیشیناڵی گەشتیار یا کێوپێو بپێون تاکوو تووشی کێشە نەبن.

 

سەرچاوه:

سایتی seeniran

 سایتی جام -بەشی کوردی