• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 259
  • یەكشەممه 2/3/1395
  • رۆژژمێر :

جیھان ئارا خاتوون پاوەیی،که‌سایه‌تییه‌کی ناوداری کورد

جیھان ئارا خاتوون پاوەیی


جیھان ئارا خاتوون کچی مەلا نەشاتی پاوەیی لە ساڵی ١٢٧٥ی کۆچی مانگی لە شاری پاوە لەدایک بوو و ساڵی ١٣٢٩ی کۆچی مانگی لە شاری جوانڕۆ کۆچی دوایی کرد. جیھان ئارا یەکێک لەو شاعیرە ژنانەی کوردستان بووە کە پێشەنگ بووە لە باسی مافی ژن و زوڵم و زۆرداری پیاوان.
سەید تایەری ھاشمی شاعیر و نووسەر و مێژووزانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ جیھان ئاراوە دەنووسێت: جیھان ئارا لە جوانی و زاناییدا وێنەی نەبوو و یەکێک لە کەسایەتییەکانی کوردستان بوو.
محه‌ممه‌د عه‌لی سوڵتانی لە کتێبی حەدیقەی سوڵتانی سه‌باره‌ت به‌ جیھان ئاراوە دەنووسێت: شیعرەکانی جیھان ئارا وەک شاعیرە ھاوچەرخەکانی نەبێت، ھیچی لەوان کەمتر نییە.
سدیق بۆرەکەییش لە کتێبی مێژووی وێژەی کورد، بەرگی یەکەم دەنووسێت: جیھان ئارا بێگومان یەکێکە لە کەسایەتییە بەرزەکانی کورد.
جیھان ئارا، جوانییەکی بێوێنەی ھەبووە و بە زمانەکانی کوردی و فارسی و عەرەبی شیعری ھۆنیوەتەوە.
یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی شیعری جیھان ئارا رووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ زوڵم و زۆرداری پیاوانی کورد لە بەرامبەر ھاوسەرەکانیان کە دوور نییە یەکێک لە ھۆکارەکانی بێوەفایی ھاوسەرەکەی بێت.
عەلی ئەکبەری شەرەفولمولک کە پورزای جیھان ئارا بووە لە ساڵی ١٢٨٩کۆچی مانگی بوو بە حاکمی شاری ئەردەبیل لە سەردەمی حکوومەتی قاجاڕەکان و زۆر ئازاری جیھان ئارای ھاوسەری دەدا و لەگەڵی بێوەفا بوو.
جیھان ئارا لە یەکێک لە شیعرەکانی بەناوی ”قیبلەم دەماخم“ بە جوانی دەرد و ئێش و ئازاری لەدەست ھاوسەرەکەی دەخاتە ڕوو:
قیبلەم دەماخم، قیبلەم دەماخم
نیەن نەمەندەن بەرزی دەماخم
دوور جە تۆ دەروون داخ داخم
زینجیر تەقدیر کەردەن یاساخم
کەم کەم، کەم کەردەن سۆمای چراخم
پەژموردەن خونچەی گۆڵاڵەی باخم
پەڕکەندەن کەڵاف خەیاتەی ڕیزم
نمینەن نەرگس شەھلای ھون رێزم
زەردەن گوڵ وەرەق گۆنای گوڵنارم
کەساسەن تۆحفەی مایەی بازارم
تاڵەن تام دەم تاڵاو وەردەکم
کاڵەن ئاە سەرد سیای دەردەکەم
لیڵەن ئاینەی جام جەمینم
قەڵاخەن کاڵای باڵای خەمینم
ناڕەواجەن لاڵ دورج یەمانیم
بی قوربەن گەوھەر نوقڵ نیھانیم
بی سەیرەن سەفای قەوس قەشەنگم
تۆز خیڵ خەم، نیشتەن نە رەنگم
تەمام ھەر تیر تانەی بەدکاران
مەر حەق بزانۆ چۆنم و یاران
ئازیزم یە گشت مەینەت باری تۆن
ئێش و نیش خەم و زامداری تۆن
جەفای بەدکاران گشت جە بۆنەی تۆن
مەجون لەیلی ریسوای لۆنگ تۆن
سه‌رچاوه‌: باس نیوز-جام کوردی