دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ری
دیاره مرۆڤ به تاقی ته‌نیا ناتوانێ هه‌موو لایه‌نه‌کانی کێشه و گرفته‌کان ببینێت و زۆر جار پێویسته له عه‌قڵ و ئه‌زموونی که‌سانی‌تر که‌ڵک وه‌ربگرێت و ئه‌هلی ته‌دبیر و پرس و ڕاوێژ بێت.
ئیمام ڕه‌زا دروود و سڵاوی خوای له‌سه‌ر بیت له حه‌دیسێک‌دا فه‌رموویه‌تی: هه‌ر که‌سێک به پێی هێز و ڕوانینی خۆی هه‌وڵ بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ری و تێکۆشینی بێت، ئه‌وا پێی ناخزێت و ئه‌گه‌ریش بکه‌وێت ڕێگای نه‌جات و ڕزگاری ئه‌دۆزێته‌وه.
مرۆڤ خاوه‌ن هیز و نێعمه‌تێکی گه‌وره به ناوی هێزی عه‌قڵ و بیرکردنه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌رده‌وام له هه‌موو کارێکی خۆی‌دا هه‌وڵ بدات له‌م هێز و ئیمکانه بێ وینه‌یه که‌ڵک وه‌ر بگرێت، ئه‌وا تووشی بن‌که‌وتن نابێت و ده‌توانێ بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری و سه‌رکه‌وتن، هه‌نگاوی ژیرانه هه‌ڵبگرێت.
له ڕاستی‌دا مرۆڤی موسوڵمان و ئیمان‌دار، ده‌بێ له هه‌موو کار و بوارێک‌دا ژیرانه هه‌نگاو بنێت و ئه‌م شته بۆ خۆی وه‌کوو یاسایه‌کی گشتی و بنه‌ڕه‌تی دابنێت و قه‌ت به بێ حیساب و بێ بیرکردنه‌وه هیچ کارێک نه‌کات.ئه‌م شته هه‌م بۆ کاروباری ژیانی تاکه‌که‌سی و بابه‌تی ساده و ساکار ده‌بیت هه‌م بۆ مژار و بابه‌تی زۆر بنه‌ڕه‌تی و هه‌ستیاری کۆمه‌ڵگا و وڵات و پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی و شتی‌تر.
دیاره مرۆڤ به تاقی ته‌نیا ناتوانێ هه‌موو لایه‌نه‌کانی کێشه و گرفته‌کان ببینێت و زۆر جار پێویسته له عه‌قڵ و ئه‌زموونی که‌سانی‌تر که‌ڵک وه‌ربگرێت و ئه‌هلی ته‌دبیر و پرس و ڕاوێژ بێت.
حه‌زره‌تی ئیمام جه‌واد دروودی خوای لێ بێت هه‌ر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته فه‌رموویه‌تی: ئه‌و که‌سه وا نازانێ چلۆن ڕێگای چوونه ناو بابه‌ت و مه‌سه‌له‌کان بدۆزێته‌وه، ئه‌وا ڕێگای ده‌رچوون و خه‌لاسیش نادۆزێته‌وه‌و له ناو کێشه‌کان‌دا ماندوو ده‌بێت.
دیاره به‌شێکی زۆر له کێشه و گرفته‌کانی ژیان له‌و ده‌مه‌دا دێنه ئاراوه که ئێمه به بێ حیساب و به بێ بیرکردنه‌وه ده‌که‌وینه ناو مه‌سه‌له و گرفته گه‌وره و بچووکه‌کان و له هێزی عه‌قڵ و هه‌روه‌ها له یارمه‌تی ڕاوێژکاری زانا و دڵسۆز که‌ڵک وه‌ر ناگرین.
له‌م باسه‌دا خاڵێکی زۆر گرنگی‌تر هه‌یه. ته‌واوی کاروباری ئه‌م جیهانه به پێی سه‌به‌ب و یاساوڕێسای تایبه‌تی خۆی به‌ڕێوه ده‌چێت. که وایه ده‌بێت مرۆڤی ژیر و زانا به دوای سه‌به‌بکان‌دا بگه‌ڕێت و بزانێ هه‌ر گرفت و کێشه‌یه‌ک پێویستی به کام سه‌به‌ب هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌لاوه بنرێت.