ئه‌مه‌یه سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی
دۆعاکان به‌شێکی هه‌ره گرنگی سامانی مه‌عنه‌وی و خه‌زێنه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام پێک دێنن. له ڕاستیدا ئه‌بێ له‌م لایه‌نه تایبه‌ته‌وه ئایینی پیرۆزی ئیسلام به ئایین و ڕێبازێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و ساماندار بزانین.
له ناو کتێب و گێڕانه‌وه پیرۆزه‌کانی ئایینی به‌رزی ئیسلام دا، هه‌روه‌ها له ناو هه‌ڵبژارده و کۆکراوه‌ی قسه و لێدوانه به‌نرخه‌کانی پێغه‌مبه‌ری گه وره‌ی ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌مه‌د و گه‌وره پیاوانی تری ئیسلام(دروود و سڵاوی خوایان له‌سه‌ر بێ) ، زۆر وته‌ی به‌نرخ و جوان هه‌یه که ئه‌توانێ سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی و ڕێنوێنی بێت بۆ ژیانی مرۆڤ له هه‌موو چه‌رخ و ده‌ورانه‌کان دا.
دۆعاکانی ئیمام ڕه‌زا (دروود و سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێ) یه‌کیک له کۆمه‌ڵه دۆعا و نیایشه‌کانی ئایینی به‌رزی ئیسلامه. ئه‌و حه‌زره‌ته له یه‌کێک له دۆعاکانی خۆی دا ئه‌فه‌رمێ: " خوایا! تۆ له هه‌موو دژواری یه‌کانی ژیان دا، سه‌رچاوه‌ی هیوا و هومێدی منی. هه‌ر تۆ گیر و گرفتی ژیانم وه‌لا ئه‌ده‌یت و له کاتی بێ هێزی و بێ وزه‌بوونم دا، وا که‌سانی دوور و نزیک یارمه‌تیم ناده‌ن و دۆست و دوژمن لۆمه‌م ده‌که‌ن، په‌نا بۆ لای تۆ دێنم و داوات لێ ده‌که‌م و تۆ گرێ له کاری من ده‌که‌یته‌وه. هه‌رتۆ گرفتی ژیانم چاره‌سه‌ر ده‌که‌یت و که‌ره‌م و لوتفی تۆ بۆ من به‌سه. که وایه ئه‌ی خوای گه‌وره و میهره‌بان، ستایش و نیایش بۆ تۆ ڕه‌وایه که خاوه‌ن نێعمه‌ت و گه‌وره‌ییت و ئاکام و ئه‌نجامی ته‌واوی مه‌یله‌کانی.