• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 129
  • پێنج شەممه 9/2/1395
  • رۆژژمێر :

 ئه‌مریکا به‌ هێنانه‌ئارای پرسی"له‌ئێران ترساندن" ته‌گه‌ره‌ ده‌نێته‌وه‌

 

ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی

ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی، پێی داگرت؛ ئه‌مریکییه‌کان، به‌ پێداگریی له‌سه‌ر سه‌پاندنی بایکۆت وگه‌مارۆی جۆربه‌جۆر به‌سه‌ر ئێراندا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ هێنانه‌دی که‌شی"له‌ئێران ترساندن"، به‌کرده‌وه‌ ته‌گه‌ره‌ بخه‌نه‌ به‌رده‌م ئاڵ و وێره‌ ئابوورییه‌کانی وڵات له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌دا.

حه‌زره‌تی ئایه‌توڵا خامه‌نه‌یی، ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ دیداری هه‌زاران که‌س له‌ کرێکارانی سه‌رانسه‌ری ئێران به‌ بۆنه‌ی حه‌وته‌ی کرێکار، ته‌گه‌ره‌ نانه‌وه‌ی ئه‌مریکییه‌کان له‌به‌رده‌م مامه‌ڵه‌ بانکییه‌کانی، به‌ نموونه‌یه‌کی ئاشکرا له‌ به‌ستێنه‌کانی ڕه‌شبینی ئێران به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا ناوبرد و فه‌رمووی: هۆی ئه‌وه‌ی که‌ بانکه‌ گه وره‌کانی جیهان نایانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئێراندا هاوکاری بکه‌ن، "له‌ئێران ترساندن" ـه‌ که‌ ئه‌مریکییه‌کان هێناویانه‌ته‌دی و درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ن.

به‌ڕێزیان به‌ ئاماژه‌ به‌ لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریکی بۆ پاراستنی بایکۆته‌کان به‌دژ ئێران، فه‌رمووی: ئه‌وان ده‌ڵێن ئێران وڵاتێکی لایه‌نگری تیرۆریزمه‌و له‌وانه‌یه‌، له‌به‌ر داکۆکی له‌ تیرۆریزم، بایکۆت بکرێ و په‌یامی ئه‌و بابه‌ته‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌وڵ مه‌ده‌ن و سه‌ره‌نجام، به‌کرده‌وه‌ بانک و خاوه‌نانی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌وه‌یی ده‌ترسن له‌وه‌ی ته‌عامول وهاریکاری له‌گه‌ڵ ئێراندا بکه‌ن .

ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی، فه‌رمووی: سه‌باره‌ت به‌ پرسی تیرۆریزم، ئه‌مریکییه‌کان له‌هه‌موو تیرۆریستان خراپترن و به‌پێی زانیارییه‌ ده‌سخراوه‌کان ، هه‌روا یارمه‌تی تیرۆریستانی به‌ناوبانگ ده‌ده‌ن.

به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها فه‌رمووی: ئه‌مریکییه‌کان ئیدیعا ده‌که‌ن که‌ هۆی هاوکاری نه‌کردنی وڵاتانی بیانی، بارودۆخی ناوخۆی ئێرانه‌، ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئێستا، ئێران هێمنترین وڵاتی ناوچه‌یه‌و بارودۆخی ناوخۆی ئێران، له‌چاو ئه‌مریکا که‌ له‌ڕۆژدا چه‌ند که‌س ده‌کوژرێن و ته‌نانه‌ت له‌ وڵاتانی ئوروپاییش هێمنتره‌و ڕه‌وشی ناوخۆی ئێران به‌کوێریی چاوی دوژمنان، زۆریش باشه.

حه‌زره‌تی ئایه‌توڵا خامه‌نه‌یی، به‌ئاماژه‌ به‌ پێشکه‌وتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سی و حه‌وت ساڵی ڕابردوودا، سه‌رباری دوژمنکاریی ئه‌مریکا، فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ئه‌و دوژمنایه‌تییه‌ هه‌تا سه‌ت ساڵی دیکه‌ش به‌رده‌وام بێت، به‌ کوێری چاوی ئه‌وان هه‌تا سه‌ت ساڵی دیکه‌ش پێش ده‌که‌وین و پێشکه‌وتنمان ده‌بێ.

ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی هه‌روه‌ها وێڕای سوپاس وێژی له‌ وه‌فاداری و جێگیربوونی کۆمه‌ڵگای کرێکاریی به‌رامبه‌ر به‌ شۆڕش و حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی، پێی داگرت له‌سه‌ر "چاره‌سه‌ریی گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگای کرێکاری"،"به‌هێزکرانی به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌کان"،"پێویستیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێلگیرانه‌ی قاچاخی کاڵا"و"قه‌ده‌غه‌کرانی هاورده‌ی کاڵاگه‌لێک که‌ له‌ناوخۆی وڵاتیشدا به‌رهه‌م ده‌هێندرێ".

سایتی سەحەر-بەشی کوردی