فەرماندان بە حەوت کار
پێغەمبەری خودا (ص) فەرمووی: خودای من منی فەرمان داوه بۆ حەوت کار : خۆش ویستی هەژاران و نزکبوونەوە لێیان ، زۆر وتنی « لاحول و لا قوه الا بالله » پێوەندی گرتن بە خزم و کەس هەر چەند کە ئەوان لەگەڵ مندا پێوەندییان بڕیبێ، بە کەسنێکدا بڕوانم که لە بواری ئابوورییەوە لە من خوارتر بن و سیری بانتر لەخۆم نەکەم و لە ڕێگەی خودادا ترسم لە لۆمەی هیچ لۆمەکەرێ نەبێ و تەنیا ڕاستی بڵێم هەر چەند تاڵ بێ و لە هیچ کەسێ هیچ شتێک داوا نەکەم.