• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 134
  • سێ شەممه 31/1/1395
  • رۆژژمێر :

هونه‌رمه‌ندی بێ هاوتای جیهانی خه‌تاتی

ئایه‌توڵڵا حاجی سه‌ید مورتزا نوجومی


 خوالێخۆشبوو ئایه‌توڵڵا حاجی سه‌ید مورتزا نوجومی له زانا له‌بیرنه‌کراوانی دونیای هونه‌ری ئێران دێته ئه‌ژمار و له ماوه‌ی ژیانی خۆیدا خۆشه‌ویستیه‌کی سه‌رنجڕاکێشی له نێوان خه‌ڵکدا بوو. ئێستاش له پاش چه‌ند ساڵ دوای مه‌رگی؛ ئه‌م عالمه وێنه‌کانی هێشتا له زۆربه‌ی ماڵه‌کانی زێده‌که‌ی کرماشان له دیوار دراون. ئایه‌توڵڵا نوجومی وێڕای پله به‌رزه زانستیه‌که‌ی؛ له دونیای هونه‌ریشدا له گه‌وره‌کانی دونیای خه‌تاتی دونیای ئیسلام دێته ئه‌ژمار و یادگاره جوانه خه‌تیه‌کانی لایه‌نگرانی زۆری هه‌یه. له‌م نووسراوه‌دا باسی ژیانی ده‌که‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین پله‌ی به‌رزی ئه‌م زانا گه‌وره‌یه به خوێنه‌رانی به‌ڕێز بناسێنیم.

له که‌سپی زانسته ئایینیه‌کانه‌وه له مزگه‌وتی حاج شه‌هباز خان تا ئڵجتیهاد له حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف¬دا ئایه‌توڵڵا حاجی سه‌ید مورتزا نوجومی پێنجی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1307 له شاری کرماشان له دایک بووه. کوڕی ئایه‌توڵڵا موحه‌ممه‌د جه‌وادی نوجومیه (له ساڵی 1346 دا کۆچی دوایی کردووه)؛ که به پێی ئه‌و شه‌جه‌ره‌نامه‌¬یه له جه‌دی سێهه‌می له پشتی وشانێک به نرخی نه‌هجولبه‌لاغه‌وه به جێ ماوه نووسراوه؛ ده‌گه‌نه‌وه سه‌ر ئیمامی چواره‌می شێعه‌کان عه‌لی کوڕی حوسێن. هه‌روه‌ها باوک و باواگه‌وره‌ی ئایه‌توڵڵا نوجومی ئاغا سه‌ید میرزا ئیسماییلی نوجومی له کرماشان له دایک بوون و له سه‌یده قه‌درگرانه‌کانی کاتی خۆیان بوون. ئایه‌توڵڵا نوجومی له ساڵی 1314 دا له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی هێدایه‌تی کرماشان¬دا ده‌ستی به‌ خوێندن کرد و تا پله‌ی شه‌شه‌م له‌م قوتابخانه‌دا بوو و دوای تێپه‌ڕ کردنی پله‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌می ناوه‌ندی؛ ده‌ستی به خوێندنی ده‌رسه ئایینیه‌کان کرد.

له‌و کاته‌دا له کرماشان مه‌دره‌سه‌ی زانستیه ئایینیه‌کان نه‌بوو؛ به‌ڵام ئایه‌توڵڵا نوجومی که‌سپی زانستیه ئایینیه‌کانی له خزمه‌ت باوکی و مامۆستاکانی دیکه‌ی کرماشان ده‌ست پێ کرد؛ تا دوا تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند مانگ زانایانی کرماشان به ده‌سوری حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا ئاغا سه‌ید ئه‌بولحه‌سه‌نی ئێسفه‌هانی (حوزه علمیه) کرماشانیان بنیات نا و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه یه‌که‌مین مه‌دره‌سه‌ی زانستیه ئایینیه‌کان له مزگه‌وتی حاج شه‌هباز خاندا ده‌ستی به کار کرد. ئایه‌توڵڵا نوجومی له‌وێدا له خزمه‌ت مامۆستایانێک وه‌ک ئاغا میرزا ئیبراهیمی پوور موعته‌مێد؛ حاج سه‌ید مه‌حموودی مه‌عسوومی لاری و حاج شێخ حه‌سه‌نی حاج ئاخوند ده‌ستی به که‌سپی زانستیه ئایینیه‌کان کرد.

 ئه‌م مامۆستا پایه‌به‌رزه له ساڵی 1329 هه‌تاویدا (1369 کۆچی) بۆ تێپه‌ڕ کردنی ده‌رسه حه‌وزه‌ویه‌کان و که‌ڵک وه‌رگرتن له مامۆستا گه‌وره‌کانی شێعه ڕۆیشته نه‌جه‌ف و له مه‌دره‌سه‌کانی ئاغا سه‌ید موحه‌ممه‌د کازمی یه‌زدی؛ خوالێخۆشبوو ئاخوندی خوراسانی؛ خوالێخۆشبوو حاجی میرزا خه‌لیل و خوالێخۆشبوو ئاخوند که‌ڵکی وه‌رگرت و گه‌یشته پله‌ی ئێجتێهاد.

 ئایه‌توڵڵا نوجومی ساڵی 1334 له گه‌ڵ کچی یه‌کێ له زانایانی نه‌جه‌ف به نێوی سه‌ید عه‌بباسی ناجی که له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکی ئازربایجان بوو زه‌ماوه‌نی کرد و سێ کوڕ و سێ کچ و چه‌ند نه‌وه‌ی له پاش ماوه. له ساڵی 1349 دا و دوای ده‌ر کردنی ئێرانیه‌ نیشته‌جێ کانی عێراق به ده‌ستی قۆشه‌نه به‌عسیه‌کان؛ ئایه‌توڵڵا نوجومی هاته‌وه کرماشان و له‌وه به دواوه ته‌مه‌نی پڕباری خۆی وه‌قفی خه‌ڵکی کرماشان کرد و چالاکیه هونه‌ریه‌کانی خۆی درێژه پێداوه‌ تا ‌ئه‌و جێگایه‌ی له کاتی ژیانیدا بوو به‌ یه‌کێ له‌و که‌سانه‌ی کاریگه‌ری زۆریان له سه‌ر کرماشان داناوه و زۆرێک له زانایان؛ فه‌قێکان و خوێندکاران له خزمه‌تی ئایه‌توڵڵا نوجومی که‌ڵکیان وه‌رگرتووه.

سیمای له بیر نه‌کراوی هونه‌ری ئڵران ئایه‌توڵڵا سه‌ید مورتزا نوجومی له هونه‌رمه‌ندان و ڕاڤه‌کارانی قورئان و له ئه‌ندامانی شه‌قانشه‌قی کۆزمانی هونه‌ر و سیمای له بیر نه‌کراوی هونه‌ری ئێران بوو. ئایه‌توڵڵا نوجومی به‌رهه‌مانێک زۆری تۆمار کردووه که ده‌توانین به کۆکراوێک وێنه‌یی له به‌رهه‌مه خه‌تیه‌کانی و چه‌ند نامیلکه‌یه‌ک به نرخ وه‌کوو: »رساله بعد معنوی هنر خط، رساله التڵویر و التمێیل، رساله الغناء، رساله النجاسه الخمر، تفسیر سوره مۆمن و رساله‌ای در تعظیم شعائر اسلامی« ئاماژه بکه‌ین. ئایه‌توڵڵا نوجومی تاقه هونه‌رمه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی نوجومی نه‌بووه و ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به ئیشه هونه‌ریه‌کان مه‌یلی زۆریان هه‌بووه. ئایه‌توڵڵا نوجومی سه‌باره‌ت به دانسته هونه‌ریه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی خۆی وا ده‌ڵێ: له بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌دا هونه‌ره جوانه‌کان ئاستێکی تایبه‌تیان هه‌یه و هونه‌رمه‌ندی خه‌تات؛ وێنه‌گر و جزوبه‌ندی زۆرمان بووه؛ خوالێخۆشبوو باپیرم ئاغای میرزا ئیسماییل له خه‌تاته زۆر باشه‌کان بووه که شێوه جۆراوجۆره‌کانی خه‌تی زۆر مامۆستایانه ده‌نووسی وبه‌رهه‌مانێک زۆر پڕبایه‌خی له‌م بواره‌دا هه‌یه که له‌گه‌ڵ براکه‌ی¬دا ئاغا میرزا ڕه‌زای مونه‌جم باشی له شاگردانی میرزا موحه‌ممه‌د عه‌لی خه‌تاتی کرماشانی بوون.

 هونه‌رمه‌ندانی دیکه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بریتین له: ئاغا سه‌یفوسادات؛ سه‌ید میرزا عه‌بدوره‌حمانی نوجومی، سه‌ید میرزا موحسێن و سه‌ید ساڵحی سه‌یفوسادات، سه‌ید نه‌سروڵڵا نوجومی و سه‌ید میرزا حه‌سه‌نی نوجومی و سه‌ید هادی و مه‌هدی نوجومی و ئاغا سه‌ید موحه‌ممه‌د نوجومی باوکی به‌ڕێزی ئایه‌توڵڵا نوجومی. سه‌رامه‌تی خه‌تاتانی دونیای ئیسلام ئایه‌توڵڵا نوجومی خاوه‌نی ناوبانگێکی زۆر له دونیای خه‌تاتیدا بووه و سه‌رامه‌تی هونه‌رمه‌ندانی دونیای ئیسلام دێته ئه‌ژمار. وێنه خه‌تیه جوانه‌کانی ده‌بێته هۆی سه‌رسوڕمانی هه‌ر خاوه‌ن زه‌قێک و له بواری خه‌تی جوانی سولسدا به بێ هاوتاترین هونه‌رمه‌ندی هاوچه‌رخ ده‌ناسرێت.

 ئه‌م زانا بێگه‌رده، هونه‌ری خه‌تاتی لای خه‌تاتانێک گه‌وره وه‌ک هاشمی به‌غدایی و ئه‌حمه‌دی نه‌جه‌فی فێر بووه و له شێوه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ته ئیسلامیه‌کاندا گه‌یشتۆته پله‌ی مامۆستایی و له خه‌ته‌کانی نه‌سخ و سولسدا بێ هاوتایه. ئایه‌توڵڵا نوجومی له ساڵی 1375 کۆچی¬دا بۆ مامۆستا حاجی میرزا ئه‌حمه‌دی مه‌عسوومی زه‌نجانی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی عه‌ره‌بی نووسیوه‌و له‌ یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ و فستیواڵی خه‌تاتانی دونیادا له‌وحی قه‌ڵه‌م لێدانی وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها ئه‌م زانا گه‌وره‌یه له ساڵی 1384 هه‌تاوی بۆ¬ته سیمای له‌بیرنه‌کراوی ئێران و له بواری هونه‌ردا ڕێزی لێ گیراوه.

ئه‌م زانا بلیمه‌ته‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 25 خه‌زه‌لوه‌ری 1388، له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا له شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد و له نێوان به‌دره‌قه‌ی زۆرێک له لایه‌نگرانی له باخی فێرده‌وسی کرماشان نێژرا. دوابه‌دوای کۆچی دوایی مامۆستا سێ ڕۆژ پرسه‌ی گشتی له پارێزگای کرماشان ڕاگه‌یاندرا. ئایه‌توڵڵا نوجومی ئایینیه‌ک هونه‌رمه‌ند و خۆشه‌ویست بوو و کرماشانیه‌کان هه‌موو کاتێ ناوی به چاکه ده‌به‌ن. بێ گومان نیگا میهره‌بانه‌که‌ی و پێکه‌نینه جوانه‌کانی هیچ کات له یادی خه‌ڵکی کرماشان ناچێته‌وه. ڕۆحی شاد و خوای لێ ڕازی بێت.

جام-کوردی