• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 293
  • دوو شەممه 4/12/1393
  • رۆژژمێر :

کۆبانێ دوای ئازادیش؛ گیرۆدی مینی داعش


به‌ وته‌ی به‌رپرسێکی کورد له‌ کۆبانێ، له‌ کاتی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی داعش له‌م شاره‌ زیاتر له‌ 10 که‌س له‌ خه‌ڵکی سڤیل به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و خۆمپاره نه‌ته‌قاوه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش، کوژراون و ژماره‌یه‌ک بریندار بوونه‌.
 
به‌ پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ گرووپی تیرۆریستی داعش به‌ به‌رخۆدانی هێزه‌ کورده‌کان و هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان، 24 ڕۆژ پێش ناچارکران شاری کوردنشینی کۆبانێ و گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری به‌جێبێڵن. پاش کشانه‌وه‌ی داعش له‌ کۆبانێ و ناوچه‌کانی هاوێری، خه‌ڵکه‌ سڤیله‌ کورده‌کان که‌ ئاواره‌ی تورکیا و هه‌رێمی کوردستان بوون له‌ حاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شار و گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ردان، به‌ڵام به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه‌ که‌ داعش پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌م شار و گوندانه‌ دایناوه‌، تا ئێستا زیاتر له‌ 10 که‌س له‌ خه‌ڵکی سڤیل کوژراون و ژماره‌یه‌کی زۆریش به‌ سه‌ختی بریندار بوونه‌.

ژماره‌یه‌ک له‌ ئاواره‌کانیش که‌ له‌مدواییه‌دا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری کۆبانێ، ده‌ڵێن: زۆربه‌ی گونده‌کان له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ مێنڕێژی کراوه‌ و بۆمبی چێندراو له‌ لایه‌ن ئه‌م گرووپه‌وه‌ له‌م گوندانه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵکانه‌ی دژوار کردۆته‌وه‌.


ئه‌نوه‌ر موسلیم، سه‌رۆکی کانتۆنی کۆبانێ به‌ نیووز ویک وتی‌: له‌ کاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی داعش تا ئێستا زیاتر له‌ 10 که‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، خۆمپاره‌ و بۆمبه‌ نه‌ته‌قاوه‌کان کوژراون و ژماره‌یه‌کی زۆریش به‌ بریندارن.
ئه‌نوه‌ر موسلیم وتیشی: ڕێگا ناده‌ین ئاواره‌کان پێش له‌ پاککردنه‌وه‌ی شاری کۆبانێ له‌ مین و خۆمپاره‌، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شاره‌که‌یان.
سه‌رۆکی کانتۆنی کۆبانێ داوای له‌ ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی ئه‌ورووپایی کرد: له‌ پاککردنه‌وه‌ و بنیاتنانه‌وه‌ی کۆبانێ و ده‌ورووبه‌ری، یارمه‌تی کورده‌کان بده‌ن.