ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی: گه‌لی ئێرانیش ده‌توانێ گه‌مارۆ بدات
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له گه‌مارۆدان بێت، گه‌لی ئێرانیش ده‌توانێت گه‌مارۆ بدات و ئه‌و کاره‌ش ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: ئایه‌توڵڵا سه‌یید عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، له لێدوانێکدا بۆ جه‌ماوه‌ری هه‌زاران که‌سی خه‌ڵکی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات باسی له بارودۆخی ئابووری ئێران و هه‌روه‌ها ڕێکاره‌کان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئه‌م بواره کرد و سه‌باره‌ت به هۆشداری و گهمارۆییهکانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌و وڵاتانه‌ی گه‌مارۆییان خستۆته سه‌ر ئێران ڕایگه‌یاند: گه‌لی ئێران ده‌توانێ پیلانی گه‌مارۆ پووچه‌ڵ بکاته‌وه.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕایگه‌یاند: یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین هۆکاره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی زلهێزه‌کانی جیهان پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ گوشارخستنه سه‌ر ئێران ڕێگری کردن بووه له‌وه‌ی ئێران ببێته جه‌مسه‌رێکی ئابووری کاریگه‌ر له ناوچه‌که و جیهان.
ڕاشیگه‌یاند: ڕۆژئاواییه‌کان و به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا به پلانڕێژی و ته‌گه‌ره‌نانه‌وه له به‌رده‌م چالاکییه گه‌وره‌کانی بواری ئابووری ئێران هه‌وڵ له‌پێناو تێکدانی پڕۆژه ئابووری و پیشه‌سازییه‌کانی کۆماری ئیسلامی چه‌ندین ساڵه و به‌ر له به‌رنامه‌ی ناڤۆکی ده‌ستیان داوه‌ته گه‌مارۆدانی نهێنی ئێران و ئێمه‌ش به‌رده‌وام بووین له خۆڕاگریمان.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جه‌ختی کرد: ده‌بێ له شرۆڤه‌ی بارودۆخی کێشه‌ی ئابووری وڵات‌دا پلانڕێژی دوژمنان به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند وڵاتی ئه‌ورووپی له‌به‌رچاو بگرین.
جه‌ختیشی له‌وه کرده‌وه که ده‌بێ ئابووری وڵات به شێوه‌یه‌ک دابڕێژرێت و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ک بوه‌ستێت که هه‌ژانه جیهانییه‌کان کاریگه‌ری نه‌کاته سه‌ری.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوی پێویست و جیددی له بواری ئابووری هه‌ڵنه‌گرین ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بێته ئه‌وه که دوژمن بۆ پرسی ناڤۆکی مه‌رج بۆ ئێمه داده‌نێت و دواتر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر قبووڵی نه‌که‌ن گه‌مارۆ ده‌درێن.
وتیشی: ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وان له‌م کارانه زویر کردنی گه‌لی ئێران و وه‌ستاندنی کاروانی ئه‌م گه‌له به‌ره‌و شارستانییه‌تی نوێ ئیسلامییه که به بڕوای من ئه‌گه‌ر له به‌رنامه‌ی ناڤۆکیدا داخوازییه‌کانی ئه‌وان جێبه‌جێ بکه‌ین هێشتا گه‌مارۆکان هه‌ر ده‌مێننه‌وه چونکوو دوژمن کێشه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌مای شۆڕش هه‌یه.