• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2675
  • شەممه 15/6/1393
  • رۆژژمێر :

بەشي لەژياننامه مامۆستا عەبباسي حەقيقي

ئه‌ستێره‌ى پڕشنگدارى ئاسمانى ئه‌ده‌بى کلاسيكى کوردى مامۆستا "عه‌بباسى حه‌قيقى" ساڵي 1902 ى زايينى له‌گوندى" مه‌رجان ئاوا"ى "ده‌شتى حاجى حه‌سه‌ن" سه‌ربه ناوچه‌ى مه‌هاباد پێى ناوه ته سه‌ر دنيا. دێبۆکرى و تايفه‌ى شێخ ئاغا بوو. به منداڵي بۆ يه‌که‌م جار له گوندى" مه‌رخوزى" سه‌ر به شارى سه‌قز چۆته قوتابخانه و له ماڵێش له لاى باوکى " گوڵستان" و" بوستان" ى سه‌عدى و " کيمياى سعادت" و کتێبگه لى بابه‌تى ئه‌و سه‌رده مى خوێندوه .

زۆر به لاوى مامۆستاکه ى ماڵيى واته باوکى له

ده س داوه . ئيتر خۆى ده مێنێ و دايكێكى دڵسۆز و له عه‌ينى نه‌خوێنده وارى ژير و ئه‌ويندارى شيعر و کتێبخانه يه‌کى ئاخندراو به ديوانى شاعيرانى كورد و فارس.

به هۆى موتاڵاي زۆرى ئه م ديوانانه زه وقى شيعر گوتنى ده بزوێ و له ته مه نى چارده ساڵيدا يه‌که‌م شێعره کانى داده نێ. دايكى بۆ درێژه دان به خوێندن ده‌ى نێرێته گونده‌کاني" ئيسكى به‌غد ا و باخچه" . هاوپۆلە‌کا نى له م قوتابخانانه دا

‌ ما مۆستا" سه‌يد کا ميلى ئيمامى( ئاوات)" و "خاڵه مينى به رزه نجى" دەبن که هه ردووکيان له شاعيرانى گه وره ى کوردن. ئيتر کاتێ ئه‌م سێ لاوه خۆش زه‌وق و خوێن شيرين و سه‌حه‌ت سووکه ده‌که‌ونه لاى يه‌ك به وتەي مامۆستا حه‌قيقى کات و ساتيان له برى خوێندنى سه‌رف و نه‌حو، سه‌رف و مه‌حوى گاڵته و گه‌پ و مووشه‌رعێن ده بێ.

له ساڵي 1934 دا وه‌ك کارمه‌ند له دايره‌کانى دارايى و دوخانيه له شاره‌کانى"بۆکان و مه‌هاباد" کار ده‌کا. حه‌قيقي به ناز ناوي (ع.هونه ر) دێته جه‌رگه‌ي خه‌بات گێراني دژ به رژێمي په‌هله وي. به شێعري به‌رزي" خه‌وي غه‌فڵه‌ت" له گۆڤاري" نيشتمان "ژماره كاني 7، 8، 9 ته‌كانيك به شێعري نيشتماني ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌دات. له ساڵي 1963 له بۆکان خانه نشين ده بێ و باقى ته‌مه‌نى پڕپيت و به‌ره‌که‌تى 94 ساڵه‌ى تا پازده‌ى ژانويه‌ى 1997 واته 12 رۆژ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له سه‌فه‌رێكى دوومانگه بۆ ئاڵمان و هوله‌ند له‌م شاره‌ ده‌باته سه‌ر. له‌و رۆژه‌دا له نه‌خۆشخانه‌ي شارى بۆکان دڵي ئه‌ويندارى مامۆستا حه قيقى له لێدان که‌وت و رۆژى دواتر به به‌شدارى شاعيران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و خه ڵکى شارىبۆکان و شاره‌کانى ده ورووبه ر له گۆڕستانى ئه‌و شاره ته سليم به خاك کرا . سێ به‌رهه‌م و کۆمه ڵێك شێعرى چاپ نه کرا و که‌يه‌کێك له‌وانه سه‌فه‌رنامه‌ى ناته‌واوى ئه‌م سه‌فه‌ره‌ى ئورووپايه پێشكه ش به کتێبخانه‌ى ئه‌ده بى کوردى کردووه ". ديوانى حه قيقي ،کۆلكه زێڕينه و شه‌ونم "که‌ئه‌م يه‌که يان وەرگێڕاوي غه‌زه‌لەکاني حافزى شيرازييه به کوردى، لە بەرهەمەکاني ئەم شاعيرەن.

مامۆستا حەقيقي بە هەر سێ زماني کوردي و فارسي و تورکي هۆنراوەي داناوە.

..................

هيجران بەسە

ده‌ردي دووري زۆر گرانه‌ دڵبه‌را هيجران به‌سه‌

دڵ وه‌کوو په‌روانه‌ سووتا چاوه‌که‌م سووتان به‌سه‌

عاقڵان شه‌يدا ده‌بن ڕووبەندي سه‌ر ڕوو لامه‌ده‌

عاشقان کوشته‌ي جه‌فاتن قه‌تڵي مه‌زلوومان به‌سه‌

مورغي دڵ پابه‌ندي دانه‌وداوي خاڵه‌وزولفي خاو

گيري به‌نديخانه‌ تا که‌ي به‌ندي بێ ئامان به‌سه‌

هه‌رچي بووم بردي به‌تاڵان تورکي مه‌ستي چاوه‌که‌ت

تاقه‌ت و سه‌برو قه‌رارم پێ نه‌ما تاڵان به‌سه‌

شاهيدم فرمێسکي خوێنينه‌ که‌ تۆ جه‌رگت بڕيم

عاشقي ڕووتم ئه‌گه‌ر ته‌قسيره‌ گه‌ر تاوان به‌سه‌

ئێسته‌که‌ش مه‌جنوون و له‌يلێ هه‌ن له‌ عه‌سري تازه‌دا

شێت و سه‌رگه‌رداني تۆم،حه‌يراني تۆم ، حيرمان به‌سه‌

گه‌نجي عيشقت پڕ به ‌وێرانه‌ي دڵه و من پێم که‌مه‌

تا زيادبێ چاوه‌ڕێي ديشم مه‌ڵێ ئێحسان به‌سه‌

گه‌ر قسه‌ي عيشقي گۆڵ و بولبول له‌ لات ئه‌فسانه‌يه‌

تۆ گوڵي خه‌ندان و ئه‌منيش بولبولي گريان به‌سه‌

ئاورت به‌ردا دڵ و گياني حه‌قيقي چاوه‌که‌م

ده‌ردي بێ ده‌رمانه‌ عيشقت ده‌ردي بێ ده‌رمان به‌سه‌‌