ماموستا دڵدار
گۆڕيني قه‌باره‌ي نوسين:
دڵدار، ناوي "يونس"ي كوڕي مه‌لا ڕهئوفي كوڕي مه‌حمودي كوڕي مه‌لا سه‌عدي خادم ئهلسجادهيه. له ڕۆژي 20ي شوباتي ساڵي 1918دا له شاري "كۆيه" هاتۆته ژيانه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ي ئه‌م وڵاته له ژێردهستي توركه‌كاندا ده‌يناڵاند و ميري نهخۆشهكهي توركياش، به‌هۆي ئه‌وه‌وه له شه‌ڕي يهكهمدا شكابوو و ته‌واو په‌رێشان و كه‌نه‌فت بوو، گراني و قاتوقڕي و نه‌خۆشي و بێدهرهتاني، وه‌ك هه‌موو وڵاتێكي گيرۆده‌ي ده‌ستي شه‌ڕ و وێراني، ئه‌م كوردستانهشي ئابڵۆقه دابوو.
ئێسته‌ش چيرۆكي سامناكي شه‌ڕي سه‌فه‌ربه‌رلگ و ئاواره‌يي و كوشتن و تاڵان و بڕۆ و بێگار و سه‌رانه و لافاوي نه‌خۆشي و كاره‌ساتي ڕۆژانه‌ي ژهندرمهكان و له برسانا به كۆمه‌ڵ مردن و نركه و ناڵهي منداڵ و ئافره‌ت و پيري لێقه‌وماو و بێده‌ره‌تان به‌سه‌ر ده‌مي هه‌موو ئه‌و پيرانهوهيه كه دڵ و زمانيان به ئاگري ئه‌و شه‌ڕه برژاوه و خۆيشيان نازانن چۆن ماون و بۆچي له‌و كارواني مردن و كۆچكردنه دابڕاون و ڕێگايان ههڵهكردوه... هتد.
له‌و گێژاوه سه‌خته‌دا "دڵدار" سه‌ري هه‌ڵداوه و هاتۆته جيهانه‌وه. باوكي فهرمانبهرێكي بچووك بوه و له تاو هه‌ژاري و نه‌بووني و گه‌ڕان به شوێن پاروه نانێكي ژيان و گوزهريدا، خێزانه‌كه‌يان زۆر تاڵ و سوێري و سارد و گهرمي چه‌شتوه، پاش ماوه‌يه‌ك باوكي ده‌كه‌ن به فه‌رمانبه‌ري سهرژمێري ڕانيه و له ته‌مه‌ني ده ساڵيدا "دڵدار" ده‌خرێته قوتابخانه‌وه و پۆلي يه‌ك و دووي سه‌ره‌تايي له ڕانيه ته‌واوكردوه.
دڵدار له باره‌ي ژياني ڕانيهوه ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌ند ڕۆژێكي چاك و چوار ڕۆژانيش نه‌خۆش بووم، سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ش ڕانيهم هه‌ر له‌لا خۆش بوو، به تايبه‌تي سهوداسهري قولـله* بووم. هه‌ر كاتێ چاك بووبامايهوه، مه‌له‌م له ڕووباره‌كه و له بن دار بييهكان ڕاوهچۆلهكهم ده‌كرد."
دواي ماوه‌يه‌كي كه‌م باوكي له‌سه‌ر فهرمانهكهي لاده‌به‌ن و ناچار به ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆيه و خوێندني سه‌ره‌تايي له كۆيه ته‌واو ده‌كات. له باره‌ي خولياي هۆنراوهي و چێژ لێ وه‌رگرتني خۆيه‌وه ده‌ڵێت: "هێشتا له قوتابخانه‌ي سه‌ره‌تاييدا بووم، که ديواني حاجي قادري كۆييم زۆرتري له‌به‌ر كردبوو، هه‌ميشه به وردي سه‌رنجم له ههڵبهستهكاني عهوني و راجي و عاسي و حسێني و هيراني ده‌دا و لهبهريشم ده‌كردن، به‌وانه‌ش دابين نه‌بووم ههڵبهستي هه‌ركه‌سێكم دهستبكهوتايه دهمنووسيهوه و لهبهريشم ده‌كردن. به‌تايبه‌تي ههڵبهستي وهفايي، كوردي، بێكه‌س، پێره‌مێردم زۆر له‌به‌ركردن و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هه‌ستم به‌وه ده‌كرد، كه چێژ له هه‌ڵه‌به‌ست وه‌رگرم و زۆر گيرۆده‌ي بووم."
هه‌روه‌ها له باره‌ي سه‌ره‌تاي خۆ تاقي كردنه‌وه به شيعر ده‌ڵێت:
"له 1935دا له پۆلي يهكي ناوه‌نديدا بووم، كه ديواني 'نالي'م زۆر به‌وردي خوێنده‌وه، هه‌ڵبه‌سته جوانه‌كاني 'نالي' له‌گه‌ڵ هه‌ڵبه‌سته ئاگرينهكاني حاجي قادري له‌سه‌ر پێشهوايهتي وێژه‌ي له مێشكمدا شه‌ڕيان بوو. ئه‌و كێشهکێشه ده‌رگاي هونه‌ري شاعيري لێكردمه‌وه، زۆر كهڵكهڵهي وام له كه‌له‌دا بوو حه‌زم ده‌كرد له بۆتهي هه‌ڵبه‌سته‌دا دايڕيژم. ئه‌وجا به‌ناو خهڵكياندا بڵاوبكه‌مه‌وه و ئيتر هه‌ر خۆم تاقيكرده‌وه."
دڵدار، يه‌كه‌مين هۆنراوهي له ساڵي 1935دا داناوه و له ژماره‌ي 2ي ساڵي 1935دا له گۆڤاري "ڕووناكي"دا بڵاوكردۆته‌وه.
له ساڵي 1940دا له شاري كه‌ركوك قۆناغي دواناوهندي ته‌واو ده‌کات و ئينجا ڕوو ده‌کات به‌غدا و چۆته كۆلێژي ياسا و ساڵي 1945 بڕوانامه‌ي كۆليژي ياسايي وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته پارێزه‌ر.
له ته‌مه‌ني سي ساڵيدا به "ژه‌هراوي"بوون له 1948.11.12دا له شاري هه‌ولێر كۆچي دواييكرد و سه‌ري جوانهمهرگي نايهوه.
وه‌ك دياره زۆر خولياي زانين و به‌تايبه‌تي فه‌لسه‌فه بووه، ئه‌م يادگارانهشي بۆ بهجێهێشتووين:
1- في طريقي الى معرفة الحقائق ـ انتقادات الى قلب البهائيين
2- وتارێك ده‌رباره‌ي عومهري خهييام
3- زماني كوردي و ئه‌ده‌بيات
4- نارکۆزي كۆمهڵايهتيمان
5- اقتصادنا الوطني
6- بيرهوهريهكاني يونس ڕه‌ئوف دڵدار
تابلۆي ئه‌م ژيانه پڕ له ناسۆر و ته‌مه‌ن كورته‌ي شاعيرمان چه‌ند ڕاستييه‌كي ئاشكرامان ده‌داته ده‌ست:
1- تينوێتي شاعير و خۆشاره‌زاكردن له سه‌رچاوه‌ي وێژه‌ي كلاسيكيمان
2- خۆخهريك كردن به باسي بهرواوردي پێشهوايهتي له نێوان نالي و حاجي قادري كۆييدا، كه دوو پێنووسي پێشه‌واي شيعري ته‌واو ديار و سهركهوتووي سه‌رده‌مي خۆيانن، ئه‌ويان له گۆڕه‌پاني دڵداري و ئه‌ميان له نهتهوايهتي و كۆمه‌ڵايه‌تي
3- خۆخهريككردن به كاروباري بهرههمدانان ده‌رباره‌ي فه‌لسه‌فه و زمان و وێژه‌ي كوردي و باس و خواستي كۆمه‌ڵايه‌تي و ئابووري و نووسينهوهي يادداشتي به‌سه‌رهاتي خۆي و بنهماڵهكهي، به كوردي و عه‌ره‌بي، له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌دا و به‌و لاوێتييه و به‌ده‌م ئه‌و هه‌موو ناتهواوي ژيان و نهخۆشيانهوه. نيشانه‌ي به خۆدا ڕاپه‌رموون و توانا و زيره‌كي و ههستێكي دڵسۆزانهي قوڵ و دياره
4- داناني كۆمه‌ڵێك شيعري به سۆزي نهتهوايهتي و زانست په‌روه‌ري و كۆمه‌ڵايه‌تي و دڵداري و فه‌لسه‌في و بابه‌تي ڕياليزمي نيشانه‌يه‌كي ديكه‌ي ئه‌و به‌هره و توانايهي شاعيرن
ئه‌ي ڕه‌قيب
ئه‌ي ڕه‌قيب هه‌ر ماوه قه‌ومي كورد زوبان
ناي ڕمێنێ دانهيي تۆپي زه‌مان
ئێمه ڕۆڵه‌ي ڕه‌نگي سوور و شۆڕشين
سهيريكه خوێناويه ڕابووردومان
ئێمه ڕۆڵه‌ي ميديا و كه‌ي خوسرهوين
دينمان ئاينمانه نيشتمان
كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه كورد زيندووه
زيندووه هيچ نانه‌وێ ئاڵاكه‌مان
چه‌ند هه‌زار لاواني كوردي نه‌ڕڕه‌شێر
بوون به قورباني و هه‌موويان نێژران
لاوي ئێستاش حازر و ئاماده‌يه .....
جانفيدانه جانفيدانه جانفيدان
لاوي كورد هه‌ڵسانه سه‌رپێ وه‌ك دلێر
سا به خوێن نهقشي ئه‌كه‌ن تاجي ژيان
كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه كورد زيندووه
زيندووه هيچ نانه‌وێ ئاڵاكه‌مان.
سایتی خوزگه