مه‌لا عهبدولكهريمي موده‌ريس
مێژووي ڕه‌وتي شارستاني مرۆڤايه‌تي له هه‌ر ووڵاتێك، هي هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ك، له قۆناغه جياجياكاني مرۆڤايه‌تي، ژماره‌يه‌ك مرۆي هه‌ره مه‌زن دهووري زێده كاريگه‌ري له دروست كردنيدا ده‌گێڕن، به‌ده‌گمه‌ن جارێكي ديكه وێنه‌ي ئه‌و چه‌شنه مرۆيانه له‌هه‌ر بوارێكي ژياني كۆمه‌ڵايه‌تي، كه‌لتووري، ڕامياري، نه‌ته‌وه‌يي... هتد دروست بێته‌وه، كه گه‌وره‌ترين به‌رژه‌وه‌ندي به نه‌ته‌وه‌كه و مرۆڤايهتيان گهياندووهو هه‌رگيزاو هه‌رگيز واتا تا دنيا مابێ ئه‌و جۆره پياوانه له‌ناو ويژداني زيندووي نه‌ته‌وه‌كه‌يان، نيشتمانهكهيان، بگره مرۆڤايهتيش هه‌ر ده‌مێنن.
دياره يه‌كێ له پياوه هه‌ره مه‌زن و بليمهتانهي كورد، جه‌نابي "مه‌لا عهبدولكهريمي موده‌ريس"ه، كه نووسه‌ر و زانايه‌كي هه‌ره گه‌وره‌ي سهدهي بيستهمه .. كه زياتر له 60 پهرتووكي زێده به‌نرخي ئاييني و وێژه‌ي و كۆمه‌ڵايه‌تي بڵاوكردۆته‌وه، هه‌ر هه‌مووشيان ده‌چنه خانه‌ي لێكۆڵينه‌وه‌ي زانستي ههمهلايهني، خوايي و دونيايي، كه بريتين له ته‌فسيري قورئان به‌شێوه‌يه‌كي ئێجگار فراوان و به‌زماني كوردي و عه‌ره‌بي، هه‌روه‌ها ساغكردنه‌وه و شيكردنهوهي چه‌ندين شاكاري شيعري مه‌زني كلاسيكي كوردي، نموونه‌ي "مه‌وله‌وي، نالي، مه‌حوي، فه‌قێ قادري ههمهوهندي...هتد".
"مه‌لا عهبدولكهريمي موده‌ريس" له به‌هاري ساڵي 1901دا له گوندي ته‌كيه‌ي سه‌ر بهشارۆچكهي خورماڵ هاتووه‌ته دنياوه و ناوي تهواويشي "عه‌بدولكه‌ريم محه‌مه‌د فه‌تاح"ه و سه‌ره‌تاي خوێندنيشي به قورئان و په‌رتوكه ئايينييه‌كان ده‌ستپێكردووه و ساڵي 1913يش سهرهتاكاني "نه‌حو سه‌رف"ي خوێندووه، له‌سه‌ره‌تاي هه‌ڵگيرساني جه‌نگي يه‌كه‌مي جيهانيشدا لهمزگهوتي مهڵكهندي شاري سلێماني نيشتهجێبووهو ده‌ستي بهخوێندني پهرتووكي "شهرحي جامي" كردووه و دواتر چووه‌ته مزگه‌وتي "مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مين باليكهدهر"ي و له ساڵي 1924يشدا له ئاههنگێكي فراواندا له‌شاري سلێماني مۆڵهي مه‌لايه‌تي وه‌رگرتووه.
له‌ساڵي 1960يشدا له مزگه‌وتي "شێخ عهبدولقادري گه‌يلاني" له‌به‌غدا بهناونيشاني "موده‌ريس" دامه‌زراوه، زياتر له 50 فه‌قێ لهسهردهستي مۆڵه‌تي زانستييان وه‌رگرتووه، هه‌ر له‌و كاته‌وه به‌بێ پشوودان خه‌ريكي وانه‌وتنه‌وه بووه له زانسته شهرعي و وێژه‌ي و عه‌ره‌بييه‌كاندا. مه‌لا عهبدولكهريمي موده‌ريس چه‌ندين په‌رتووك و بهرههمي وه‌ك نووسينهوهي ژيان و به‌سه‌رهات و شيعري چه‌ندين شاعيري وه‌ك "مه‌ولانا خاليد" و "شێخ عوسمان و سهراجهدين"ي بڵاوكردووته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندين شيعريشي له‌ژێر نازناوي "نامي" بڵاوكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكي گرنگي هه‌بووه له بهكورديكردني فيقهي ئيسلامي و تهفيسري قورئاني پيرۆز و تهجويدهكهيدا.
نموونه‌ي ژماره‌يه‌ك له په‌رتووكه بهنرخهكاني به‌زماني كوردي ئه‌مانه‌ن: يادي مه‌ردان و دووبه‌رگ، بنه‌ماڵه‌ي زانياران، ژماره‌يه‌ك په‌رتووك له باره‌ي شه‌ريعه‌ت و ئيسلامه‌وه، كۆمه‌ڵه شيعري فه‌قێ قادري هه‌مه‌وه‌ند، ته‌فسيري نامي حه‌وت به‌رگ، مهكتوباتي كاك ئه‌حمه‌دي شێخ چوار به‌رگ، عهقيدهي مهرزيهي مه‌وله‌وي، ديواني نالي، ديواني مه‌وله‌وي، ديواني مه‌حوي و چه‌ندين پهرتووكي ديكه به‌زماني كوردي و عه‌ره‌بي و فارسي نووسيوهو بڵاويكردۆته‌وه.
دياره جه‌نابي مامۆستا "مه‌لا عهبدولكهريمي موده‌ريس"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي له‌سه‌ر ئاستي عێراقيش به زانايه‌كي گه‌وره ناسرابوو و خاوه‌ن فتواي ئاييني بووه، بۆيه چه‌ندين ساڵ پۆستي سه‌رۆكايه‌تي "رابطه علما‌ء العراق"ي به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، له‌وه‌ش گرنگتر له‌م ساڵانه‌ي دوايي 3 هه‌زار زاناي ئاييني سونني ڕێڕه‌و كه له هه‌موو پارێزگاكاني عێراق هاتبوون و له به‌غدا كۆبوونه‌وه، به‌بێ به‌شداريكردن و ئاگاداري خۆي جه‌نابي مه‌لا عهبدولكهريمي موده‌ريس به سه‌رۆكي (الامانه العليا للافتاء و التدريس و البحوث و التصوف) هه‌ڵبژێراو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ي باري ته‌ندروستي ناله‌باربووه ڕهتيكردبۆوه. سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي ماوه‌يه‌ك ئه‌ندامي كاراي كۆڕي زانياري عێراق - ده‌سته‌ي كورد - بووه، هه‌روه‌ها باوهڕپێكراوي كۆڕي زانياري وڵاتي ئوردون بووه.
كه‌سايه‌تي گه‌وره‌ي ئاييني و ئه‌ديب و زاناي گهلهي كورد مامۆستا "مه‌لا عهبدولكهريمي موده‌ريس" له‌ته‌مه‌ني 104 ساڵيدا له كاژمێر 12ي شه‌وي 29 له‌سه‌ر 2005.08.30 له شاري به‌غداي پايته‌ختي وڵاتي ئێراق كۆچي داوييكرد.