عه‌بدولمه‌جيد لوتفي
گۆڕيني قه‌باره‌ي نوسين:
عه‌بدولمه‌جيد لوتفي له 1905.06.30 له شاري خانه‌قين هاتۆته دنياوه و له سه‌رده‌مي مێر منداڵييه‌وه شاره‌كه‌ي خۆي جێهشتووه و ڕووي كردۆته شاري به‌غدا و خوێندني تێدا ته‌واو كردووه و بووه‌ته ڕووناكبيرێكي هۆشيار و تێگه‌يشتوو.
له سه‌ره‌تاي ته‌مه‌ني لاوييه‌وه خووي داوه‌ته ئه‌ده‌بيات و نووسين و په‌رتووك دانان و تا له ژياندامابوو 19 په‌رتووكي به نرخي به زماني عه‌ره‌بي داناوه و به چاپي گه‌ياندووه به ده‌يان په‌رتووكي به نرخ و چيرۆكي هونه‌ريش به ده‌ستنووسي له پاش به‌جێماوه و هه‌ندێك له‌وانه به زماني كوردين و زۆربه‌شيان چيرۆك و ڕۆمانن و چه‌ندين په‌رتووكي له زماني توركييه‌و وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زماني عه‌ره‌بي، چونكه زمانه‌كاني كوردي و عه‌ره‌بي و توركي به‌چاك ده‌زاني.
مامۆستا لوتفي له پاڵ چيرۆك و ڕۆماني نووسينيشه‌وه، شاعيرێكي باش بووه، به تايبه‌تي له شيعري چوارين له‌سه‌ر شێوه‌ي چوارينه‌كاني بابا تاهيري هه‌مه‌داني نووسيوه و له هه‌مان كاتيشدا گه‌لێك په‌خشانه شيعري داناوه و ده‌بي ئه‌و ڕاستيه‌ش بووترێت كه گرنگي وێژه‌ي عه‌بدولمه‌جيد لوتفي له زۆريي به‌رهه‌مه‌كانيدا نييه، به‌ڵكو له چۆنيه‌تي و پته‌وێي بابه‌ته‌كانيه‌تي، چونكه له هه‌موو كاره ئه‌ده‌بييه‌كانيدا هه‌رده‌م يه‌كساني مرۆڤ و ئاشتي و برايه‌تي داوا كردوه و له دژي سته‌م و زۆرداريه‌تي بووه و هه‌ندێ له كاره ئه‌ده‌بييه‌كاني ئه‌م ئه‌ده‌به مه‌زنه وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زماني ڕووسي و ئيسپاني و فه‌ڕه‌نسي و ئينگليزي، بۆيه ڕه‌خنه‌گرێكي ڕووس به‌بۆنه‌ي كۆچي دوايي ئه‌م ئه‌ديبه‌مان سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكي ڕاسته‌قينه‌ي بابه‌ته‌كاني وتوويه‌تي گۆركي ئێراق كۆچي دوايي كرد.
مامۆستا عه‌بدولمه‌جيد لوتفي به‌شداري له هه‌موو ڤيستيڤاڵ و كۆنگره‌يه‌كي وێژه‌ي و ڕۆشنبيريي كورديدا كردووه.
له كۆنگره‌ي دووه‌مي شه‌قلاوه كه له ڕۆژاني 15-17ي ئابي 1960دا به‌سترا، به‌شدارييه‌كي كاريگه‌ري له وتوێژو پێشكه‌شكردني پێشنياري به كه‌ڵك بۆ پێشخستني پڕۆژ‌ه‌ي خوێندن به زماني كوردي و گرنگي دان به زماني و مێژووي نه‌ته‌وه‌ي كورد و جوگرافياي كوردستان.
له 1992.10.27 ئه‌ديبي گه‌وره‌ي كوردي به عه‌ره‌بي نووس و شاعيري چوارين به زماني كوردي مامۆستا عه‌بدولمه‌جيد لوتفي كۆچي دواييكرد.
كاتێك له ته‌مه‌ني 87 ساڵيدا كه‌وته گيانه‌ڵا و به‌رله‌وه‌ي گياني پاكي ده‌ربچێ وه‌سيه‌تي كرد ته‌رمه‌كه‌ي ببرێته‌وه بۆ خانه‌قين‌ي شاري باب و باپيراني و له گۆڕستاني باوه مه‌حموود له‌سه‌ر ڕووباري ئه‌ڵوه‌ند بنێژرێ و وه‌سيه‌ته‌كه‌شي جێبه‌جێ كرا.
خوزگه