ئه‌سيري
شاعيري نه‌ته‌وه‌يي ناوداري كورد عه‌بدولخالق حوسێني نه‌قشبه‌ندي ناسراو به "ئه‌سيري"، له‌ساڵي 1890دا له شاري كه‌ركوك چاوي ژياني هه‌ڵێناوه‌و له باوه‌شي بنه‌ماڵه‌يه‌كي ئاييني زانست په‌روه‌رده‌دا ژياوه له گه‌شتي خوێندني مه‌لايه‌تي دا گه‌لێك شاري كوردستاني باشوور و ڕۆژهه‌ڵات گه‌ڕاوه له كۆتايي گه‌شته‌كه‌يدا به‌ڵگه‌نامه‌ي زانستي له كه‌ركووك له مه‌لا عه‌لي حيكمه‌ت سيامه‌نسووري وه‌رگرتووه.
له‌ساڵي 1920دا چۆته ئه‌سته‌مبوڵ و له‌و گه‌شته‌يدا چاوي به نه‌جمه‌دين ئه‌فه‌ندي برا بچووكي و شێخ عه‌بدولقادري شه‌مزيني كه‌وتووه كه‌خه‌ريكي خه‌باتي كوردايه‌تي بوون و له‌سه‌ر ده‌ستي ئه‌وان وانه‌ي خه‌باتي نه‌ته‌وه‌يي فێربوو، بۆيه كه له 1921دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك و ده‌ستي به خه‌باتي كوردايه‌تي كردووه‌و شيعري نه‌ته‌وه‌يي هۆنيوه‌ته‌وه، تاكو بووته شاعيرێكي ناسراوي كورد و له‌گه‌ڵ شاعيراني وه‌ك ئه‌حمه‌د موختار جاف و فايه‌ق بێكه‌س و مه‌لاي گه‌وره‌ي كۆيه جێي حاجي قادري كۆييان له هۆنينه‌وه‌ي شيعري نه‌ته‌وه‌ي گرتۆته‌وه.
شاعيري نه‌ته‌وه‌يي ناوداري كورد عه‌بدولخالق حوسێني نه‌قشبه‌ندي ناسراو به "ئه‌سيري"، له‌ساڵي 1890دا له شاري كه‌ركوك چاوي ژياني هه‌ڵێناوه‌و له باوه‌شي بنه‌ماڵه‌يه‌كي ئاييني زانست په‌روه‌رده‌دا ژياوه له گه‌شتي خوێندني مه‌لايه‌تي دا گه‌لێك شاري كوردستاني باشوور و ڕۆژهه‌ڵات گه‌ڕاوه له كۆتايي گه‌شته‌كه‌يدا به‌ڵگه‌نامه‌ي زانستي له كه‌ركووك له مه‌لا عه‌لي حيكمه‌ت سيامه‌نسووري وه‌رگرتووه.
ئه‌سيري له شيعري وه‌سپدا گه‌لێك سه‌رنج تيژبووه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه، ئه‌و هۆنراوه سه‌ركه‌وتووه‌يه‌تي كه له‌سه‌ر وه‌سپي كوردستاني داناوه‌و له گه‌شته‌كه‌ي خوێندني بۆ كوردستاني ڕۆژهه‌ڵات چاوي به‌و ديمه‌نه جوانانه‌ي نيشتمانه‌كه‌ي خۆي كه‌وتووه، هۆنراوه‌كه‌شي به‌ناوي "بێره كوردستان"ه‌و له سه‌ره‌تاكه‌يدا ده‌ڵێ:
بێره كوردستان عه‌زيزم گه‌رتــــــــــۆ سه‌يرانت ده‌وێ
بتبه‌مه قه‌نديل ئه‌گه‌ر تۆ گۆڵزاري كوێستانت ده‌وێ!
ئه‌م شاعيره نه‌ته‌وه‌ييه به جه‌رگه‌ي كورد له ته‌مه‌ني 72 ساڵيدا له ڕۆژي 1962.06.18دا كۆچي دواييكرد و له گۆڕستاني شێخ ميحه‌دين له كه‌ركوك به‌خاكي نيشتمانه‌كه‌ي سپێردرا.