ميرزا محه‌ممه‌د ڕه‌زاي که‌لهۆڕ که‌مينه چاپ
خۆش نووسي به‌ناوبانگي سه‌رده‌مي قاجاڕ ، نووسه‌ري ڕۆژنامه‌ي " وقايع اتفاقيه " و داهێنه‌ري شێوازێکي نوێ له خه‌تي نهستهعليقدا بوو که دواي " مير عێماد " وه‌کوو گه‌وره‌ترين خۆش نووسي ئێراني ده‌ناسرێت . له هاويني ساڵي 1208 کۆچي هه‌تاويدا ( 1345 کۆچي مانگي ) له کرماشان له داێيک بوه . " که‌لهۆڕ " ناوي يه‌کێک له عيله کۆردهکاني ده‌وروو به‌ري کرماشانه که له سوارکاري و شمشێرکاريدا به ناو بانگ بوون . ميرزا محه‌ممه‌د ڕه‌زاي که‌لهۆڕ به گۆڕانکاري له شێواز و سهبکي مير عێماد شێوازێکي نوێ له خه‌تي نهستهعليقدا داهێنا که بۆ ده‌زگاي چاپهمهنيهکان شياو بێت .
ميرزا محه‌ممه‌د ڕه‌زاي که‌لهۆڕ له لاي کۆڕي مامي ، که خهتێکي جواني هه‌بوو ، ده‌ستي کرده خوێندن و نووسين . که‌لهۆڕ هێدي هێدي خۆشي هات له خه‌ت نووسين و له به‌ر ئه‌وه‌ي که عيلدا مامۆستاي خه‌ت نه‌بوو ، به ڕه‌زامه‌ندي باوکي ڕۆيشت بۆ تاران و له‌وێ بۆ به قۆتابي قۆتابخانه‌ي " ميرزا محه‌ممه‌دي خوانساري " . خوانساري زۆر به جواني و مامۆستايي خه‌تي نهستهعليقي ده‌نووسي و له‌م بواره‌دا زۆر به ناوبانگي ده‌رکرد بوو .
سێ ساڵ له‌و قۆتابخانه ڕابوورا تاکوو ، شکڵ و شێوه‌ي به ده‌ست هێنا . کاتێک دوايين نووسينهکهي خۆي پيشان مامۆستا دا ، مامۆستا زۆر تاريفي کرد و گۆتي : له‌مه‌و به‌دواو بگه‌ڕێ و له ئاسه‌واري مامۆستا کۆنه‌کان خاڵي نوێ ده‌ربێنه و له کۆتاييدا خه‌تێک په‌روه‌رده بکه ، که به‌بێ ئه‌وه‌ي ناوي خۆتي له سه‌ر بنووسي ، ديار بێ که ئه‌وه خه‌تي تۆيه .
له‌وه به دواوه ده‌گه‌ڕا به شوێن مامۆستاياني پێشيندا و له سه‌ر خه‌تي ئه‌وان دهينووسي و خۆي تاقي ده‌کرده‌وه ، به‌ڵام له نێو ئه‌و ههموهدا ، زۆرتر خۆشي له خه‌تي مير عێماد بوو و ئه‌و خهتهي شياوترين خه‌ت ده‌زاني . به گۆزه‌ري زه‌مان ئه‌و قۆتابيه تازه‌کاره ناشيه بوو به مامۆستاێيک که به هه‌ست و سۆزي خۆي پيتهکاني ده‌نووسي . ميرزا محه‌ممه‌د ڕه‌زاي که‌لهۆڕ له ساڵي 1226 له دهرباري شاوه پێخامێکي پێ گهيشت بۆ ئه‌وه‌ي بڕوات و خه‌ت فێر " ناسره‌دين شا " بکات . له دانيشتنێکدا که بۆ ناساندني ئه‌و به شا ئامدهکرا بوو ، ئه‌مير کهبير و چه‌ند که‌سي تر له‌وێ بوون . ئه‌مير کهبير به گه‌رم و گۆڕي پێشوازي له که‌لهۆڕ کرد و بڕيارياندا که هه‌ر حه‌وتوو دوو جار خه‌ت فێر شا بکات . دواي ماوه‌ێيک که‌لهۆڕ گه‌ڕاوه بۆ گۆندي خۆي و له‌وێ ژياني هاوسه‌ري پێک هێنا . " ناسره‌دين شا " پێشنياري دا که بڕواته ده‌زگاي چاپه‌مه‌ني ( به به‌ر پرسايهتي محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن خان ) و ببێته مهعاس بگري هه‌ميشه‌يي ئه‌وێ ، به‌ڵام زۆر کار کردن له دهرباري پێ خۆش نه‌بوو .
دواي ماوه‌ێيک ، ڕۆيشت بۆ ماڵ " قهوامۆ ده‌وله " ( يه‌کێک له سکرتێرهکاني ميرزا اقا خان ) بۆ ئه‌وه‌ي خه‌ت فێري دوو کۆڕه‌که‌ي ئه‌و بکات . ژووري تايبه‌ت و مانگانه‌ي چاکي بۆ دياري کرد . له‌و ژووره‌دا ، وه‌کوو پێش ، تا دێرکات له به‌ر چراي گرد سۆزدا ، خه‌ريکي نووسين بوو . به‌ڵام له‌وێش زۆر نه‌ماوه و ماڵي قهوامۆ دهولهي به جێ هێشت .
که‌لهۆڕ له ساڵي 1261 ، له گه‌ڵ ئه‌وشدا که خۆشي له شا نه‌ده‌هات ، کاتێک له ئيعتێمادۆ سهڵتهنهي بيست که ده‌ڕۆن بۆ سه‌فه‌ري مه‌شهه‌د ، به هۆي ئه‌ويني زياره‌تي پێشيوا ڕه‌زا ( ر. خ ) بوو به هاورێي کارواني شا بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره . له‌و سه‌فه‌ره‌دا ، ئيعتێمادۆ سه‌ڵته‌نه ڕۆژنامهێيکي چاپ کرد که که‌لهۆڕ خهتهکهي دهنووشي . به ڕاوێژي ئيعتێمادۆ سه‌ڵته‌نه ، ته‌واوي پێويستيهکاني چاپه‌مه‌ني به‌ردي له گه‌ڵ کارواندا بوو ، ده‌قي سه‌فه‌رنامه و ڕاپۆرتي ڕۆژانه ده‌نووسرا و له شه‌ش يان حه‌وت لاپه‌ڕه‌دا به جاپهمهني به‌ردي چاپيان ده‌کرد و بهڵاويان ده‌کرده‌وه .
که‌لهۆڕ يه‌کێک له خۆش نووساني به ناوبانگ و به‌رزي سه‌رده‌مي قاجار بوو که ڕۆژنامه‌ي « وقايع اتفاقيه » ي ده‌نووسي . ميرزاي که‌لهۆڕ چه‌ند قۆتابيشي هه‌بوو ، به‌ڵام ته‌نيا " ميرزا زه‌ينۆ لعابێدين " خۆش نووس بوو که دواي مامۆستاکهي له ئاسماني هۆنه‌ردا دهدروشاوه و له دڵي مامۆستايان و هۆنه‌ر دۆستاني ئه‌م بواره ماوه .
له ميرزا محه‌ممه‌د ڕه‌زاي که‌لهۆڕ ، دوو ده‌سته ئاسه‌وار ماوه :
1 – ئاسه‌واري چاپه‌مه‌ني به‌ردي که بريتين له : مهخزهنۆ لئێنشا ، به‌شێک له ديواني فرووغي بهستامي ، به‌شێک له ڕهيحانهتۆ لئهدهبي زهکائو لمۆلکي فروغي ، به‌شێک له ديواني قائاني ، مۆنهخهبۆ سۆڵتاني سه‌عدي و حافێز ، مۆناجاتي خاجه ئهبدۆڵڵاي ئهنساري ، ڕيسالهتۆ لغهديريه ، فهيزۆ دمووع ، نهساێحۆ لمۆلووک ، به‌شێک له سهفهرنامهي کهربهلاي نه‌سره دين شا ، ڕۆژنامه‌ي ئۆردووي هۆمايۆن ، به‌شێک له ڕۆژنامه‌ي شه‌ره‌ف .
2 - ئاسه‌واري ده‌ست نووس که بريتين له : مهخزهنۆ لئێنشا ، فهيزۆ دمووع ، گاهنامه و ڕۆژ ژمێره‌کان ، خواص السور ( له په‌راوێزي قۆرئاني پيرۆزدا ) ، ڕه‌ش مه‌شقه‌کان ، فه‌رمانه‌کان و سکاڵانامه جۆراوجۆره‌کان .
ميرزا محه‌ممه‌د ڕه‌زاي که‌لهۆڕ به هۆي نه‌خۆشي وهباي گشتي تاران ، له ڕۆژي هه‌يني ، 29 مانگي گهلاوێژي ساڵي 1271 ، کۆچي دوايي کرد و هه‌ر له تاران ئه‌سپه‌رده کرا .
ماڵپه‌ڕي : گردشگري کرمانشاه