کۆبوونه‌وه‌ي هه‌زاران که‌س له لايه‌نگراني مورسي له قاهيره
لايه‌نگراني سه‌رۆک کۆماري له‌سه‌رده‌سه‌ڵات لابراوي ميسر له‌يه‌کێک له مهيدانهکاني شاري قاهيره کۆبوونه‌وه.
به‌پێي ڕاپۆرتي به‌شي ناوه‌ندي هه‌واڵي سهداوسيماي ئێران؛ هه‌زاران که‌س له لاگراني محه‌ممه‌د مورسي شه‌وي ڕابردوو له‌قاهيره کۆبوونه‌وه‌و خوازياري مانه‌وه‌ي لهپۆستهکهي دا بوون. ئه‌وان هه‌روه‌ها بڕياري دادئهستێني ميسر بۆ ده‌س پێکردني لێکۆڵينه‌وه‌ي کهيفهري به‌دژ"مورسي"يان ئيدانه کرد.
لايه‌نگراني سه‌رۆک کۆماري له‌سه‌رده‌سه‌ڵات لابراوي ميسر له‌يه‌کێک له مهيدانهکاني شاري قاهيره کۆبوونه‌وه.
ڕۆژي شه‌ممه دادئهستێني ميسر ڕايگه‌ياند که خه‌ريکي لێکۆڵينهوهو تاووتوێي سکاڵاکان به‌دژ"مورسي"يه ، ئه‌و سکاڵايانه سه‌باره‌ت بهکردهي سيخوڕانه ، تاوپێداني ئاڵۆزييه‌کان و کرده‌وه‌ي ناله‌باري ئابووري ناوبراوه. لاگراني مورسي له کاتي له‌سه‌رده‌سه‌ڵات لابراني مورسييهوه له مه‌يداني"ڕابعه عهدويه"ي قاهيره کۆبوونه‌وه. مورسي له شوێنێکي ناديار ڕادهگيردرێ و هێشتا هيچ تاوانێکي له‌سه‌ر ساخ نه‌کراوه‌ته‌وه. دادئهستێني ميسر ڕايگه‌ياند که چه‌ندين سکاڵاي به‌دژ مورسي و هه‌شت ڕێبه‌ري ديکه‌ي ئيخوانولموسلمين پێ گه‌يشتووه.
رادیو کردی