• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2736
  • دوو شەممه 17/4/1392
  • رۆژژمێر :

عه‌باسي‌ حه‌قيقي‌

ئه‌ستێره‌ي‌ پرشنگداري‌ ئاسماني‌ ئه‌ده‌بي‌ كلاسيكي‌ كوردي‌ مامۆستا (عه‌باسي‌ حه‌قيقي‌) ساڵي (1902) له‌گوندي‌ (مه‌رجان ئاوا)ي‌ ده‌شتي‌ (حاجي‌ حه‌سه‌ن)ي‌ سه‌ربه‌ناوچه‌ي‌ مه‌هاباد له‌ڕۆژهه‌ڵاتي‌ كوردستان هاتووه‌ته‌ دونياوه‌.

مامۆستا عه‌باسي‌ حه‌قيقي‌ به‌منداڵي بۆ يه‌كه‌مجار له‌گوندي‌ (مه‌رخوز)ي‌ سه‌ر به‌شاري‌ (سه‌قز) چووه‌ته‌ قوتابخانه‌و له‌ماڵيشه‌وه‌، لاي‌ باوكي‌ (گوڵستان، بوستان)ي‌ سه‌عدي‌‌و (كيمياي‌ سعادت)‌و كتێبگه‌لي‌ بابه‌تي‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ي‌ خوێندووه‌.

زۆر منداڵ‌ بووه‌ كه‌ باوكي‌ كۆچي‌ دوايي كردووه‌، ئيتر خۆي‌ به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دايكي‌ زۆر دڵسۆز بووه‌ بۆيي‌و به‌رده‌وام هانيداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ي‌ درێژه‌ به‌خوێندن بدات، له‌ته‌مه‌ني‌ چوارده‌ ساڵيداو دواي‌ خوێندنه‌وه‌ي‌ ديواني‌ هه‌رچي‌ شاعيره‌ به‌ناوبانگه‌كاني‌ ئه‌وسه‌رده‌مه‌، يه‌كه‌م شيعري‌ خۆي‌ نوسيوه‌، بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن، دايكي‌ ناردوويه‌تيه‌ چه‌ند شوێنێكي‌ گرنگ بۆ بره‌ودان به‌خوێندنه‌كه‌ي‌.

هاوپۆله‌كانيشي‌ بريتين له‌ (مامۆستا سه‌يد كاميلي‌ ئيمامي‌ (ئاوات)‌و (خاڵه‌ميني‌ به‌رزنجي‌) كه‌ هه‌ردووكيان له‌شاعيراني‌ گه‌وره‌ي‌ كوردن.

ئه‌ستێره‌ي‌ پرشنگداري‌ ئاسماني‌ ئه‌ده‌بي‌ كلاسيكي‌ كوردي‌ مامۆستا (عه‌باسي‌ حه‌قيقي‌) ساڵي (1902) له‌گوندي‌ (مه‌رجان ئاوا)ي‌ ده‌شتي‌ (حاجي‌ حه‌سه‌ن)ي‌ سه‌ربه‌ناوچه‌ي‌ مه‌هاباد له‌ڕۆژهه‌ڵاتي‌ كوردستان هاتووه‌ته‌ دونياوه‌.

له‌ساڵي (1934)يشدادا وه‌ك كارمه‌ند له‌فه‌رمانگه‌ي‌ دارايي‌ له‌شاره‌كاني‌ بۆكان‌و مه‌هاباد كاريكردووه‌. له‌كۆماري كوردستانيشدا به‌نازناوي (ع.هونه‌ر) هاتووه‌ته‌ جه‌رگه‌ي خه‌باتگێڕاني دژ به‌په‌هله‌وي.

به‌شيعري به‌رزي خه‌وي غه‌فڵه‌ت له‌گۆڤاري نيشتماندا، ته‌كانێك به‌شيعري نيشتماني ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌دات. له‌ساڵي (1963) له‌بۆكان خانه‌نشين بووه‌و باقي‌ ته‌مه‌ني‌ پڕپيت‌و به‌ره‌كه‌تي‌ (94) ساڵه‌ي‌ تا (15ي‌ كانووني‌ دووه‌مي‌ ساڵي‌ 1997) واته‌ (12) ڕۆژ دواي‌ گه‌ڕانه‌وه‌ي‌ له‌سه‌فه‌رێكي‌ دوومانگه‌ بۆ ئه‌ڵمانياو هۆڵه‌ندا، له‌نه‌خۆشخانه‌ي شاري‌ بۆكان دڵي ئه‌وينداري‌ گه‌ل‌و نيشتماني‌ مامۆستا حه‌قيقي‌ له‌لێدان كه‌وت‌و ڕۆژي‌ دواتر به‌به‌شداري‌ شاعيران‌و نوسه‌ران‌و هونه‌رمه‌ندان‌و خه‌ڵكي‌ شاري‌ بۆكان‌و شاره‌كاني‌ ده‌ورووبه‌ر له‌گۆڕستاني‌ ئه‌وشاره‌ ته‌سليم به‌خاك كرا.

نمونه‌يه‌كيش له‌شيعره‌كاني‌ مامۆستاي‌ ناوداري‌ كورد:

ده‌ردي دووري زۆر گرانه‌ دڵبه‌را هيجران به‌سه‌

دڵ‌ وه‌كو په‌روانه‌ سوتا چاوه‌كه‌م سوتان به‌سه‌

عاقڵان شه‌يدا ده‌بن ڕووبه‌ندي سه‌رو ڕوو لامه‌ده‌

عاشقان كوشته‌ي جه‌فاتن قه‌تڵي مه‌زڵومان به‌سه‌

مورغي دڵ‌ پابه‌ندي دانه‌وداوي خاڵه‌و زوڵفي خاو

گيري به‌نديخانه‌ تا كه‌ي به‌ندي بێ‌.. ئامان به‌سه‌

هه‌رچي بووم بردي به‌تاڵان توركي مه‌ستي چاوه‌كه‌ت

تاقه‌ت‌و سه‌برو قه‌رارم پێنه‌ما تاڵان به‌سه‌

شاهيدم فرمێسكي خوێنينه‌ كه‌ تۆ جه‌رگت بڕيم

عاشقي ڕووتم ئه‌گه‌ر ته‌قسيره‌ گه‌ر تاوان به‌سه‌

ئێستاكه‌ش مه‌جنون‌و له‌يلێ هه‌ن له‌عه‌سري تازه‌دا

شێت‌و سه‌رگه‌رداني تۆم، حه‌يراني تۆم، حيرمان به‌سه‌

گه‌نجي عيشقت پڕ به‌‌وێرانه‌ي دڵه‌و من پێم كه‌مه‌

تا زيادبێت چاوه‌ڕێي ديشم مه‌ڵێ ئيحسان به‌سه‌

گه‌ر قسه‌ي عيشقي گوڵ‌‌و بولبول له‌لات ئه‌فسانه‌يه‌

تۆ گوڵي خه‌ندان‌و ئه‌منيش بولبولي گريان.. به‌سه‌

ئاورت به‌ردا دڵ‌‌و گياني حه‌قيقي چاوه‌كه‌م

ده‌ردي بێ‌ ده‌رمانه‌ عيشقت.. ده‌ردي بێ‌ ده‌رمان به‌سه‌‌

NNA