دهستگيرکراني 13 گه‌نجي کورد له تورکيا
پۆليسي تورکيا ڕايگه‌ياند که 13 که‌س له گه‌نجاني کوردي تورکيا ده‌ستگير کراون.به‌پێي راپۆرتي هه‌واڵده‌ريي دۆغان: پۆليسي تورکيا له ئۆپهراسيۆنێکي تايبه‌تدا له چه‌ند گهرهکي شاري کوردنشيني جزيرێ سه‌ر به پارێزگاي شڕنا‌خ 13 گه‌نجي کوردي ده‌ستگير کرد که 4 که‌سيان منداڵاني 12 تا 14 ساڵان بوون.
پۆليسي تورکيا ڕايگه‌ياندووه که که‌ساني دهستگيرکراو به ده‌مامک و لهبهرکردني جل و به‌رگ به وێنه‌ي ئۆجه‌لان ڕێگه‌يان له هاتوچۆي ئۆتۆمبێله‌کان گرتووه و وه‌کوو هێزي ئاسايشي کوردي داواي پێناسهيان له خه‌ڵکي کردووه و بنکه‌ي پشکنينيان داناوه.
پۆليسي تورکيا له ئۆپهراسيۆنێکي تايبه‌تدا له چه‌ند گهرهکي شاري کوردنشيني جزيرێ سه‌ر به پارێزگاي شڕنا‌خ 13 گه‌نجي کوردي ده‌ستگير کرد که 4 که‌سيان منداڵاني 12 تا 14 ساڵان بوون.
پۆليس ئه‌و کاره‌ي گه‌نجاني کوردي به ههوڵداني سهمبۆليک بۆ کۆنترۆڵي کاروباري ناوچه کوردنشينهکان وه‌سف کردووه.ئه‌م كاره‌ي گه‌نجاني دهمامکداري جزيرێ، دهنگدانهوهيهکي به‌رفراواني له‌ناو ميدياکاني تورکيادا بوو و په‌که‌که له کاردانه‌وه‌دا ئه‌و کاره‌ي به هه‌وڵێکي منداڵانه به ناو کرد که هيچ پێوه‌ندييه‌کي به‌و پارته‌وه نييه.
له‌لايه‌کي ديکه‌وه شه‌وي دووشه‌ممه له دوو گهڕهکي ئه‌سته‌مۆڵ ژماره‌يه‌ک گه‌نجي نهناسراوي ده‌مامکدار دوو ئۆتۆمبێليان به کۆکتۆل مۆلۆتۆف سووتاند.