رۆژئاوا هۆکاري بشێوييەکاني تورکيا و برازيله
ئەردۆغان بيانييەکاني تۆمەتبار کرد بە پەرەداني بشێوييەکاني تورکيا و برازيل.بە پێي راپۆرتي کاناڵي خەبەريي ئێران، رەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆک وەزيراني تورکيا کە لە کۆڕي لايەنگراني لە شاري سامسۆن قسەي دەکرد وێڕاي ئاماژە بە بشێوييەکاني حەفتەي رابردوو لە تورکيا و برازيل هۆکاري ئەو رووداوانەي گەڕاندەوە بۆ پيلاني بياني.
ئەردۆغان لە کاتي دەسپێکي ناهێمنييەکاني تورکيا چەندين و چەند جار ميديا بيانييەکان وەک بيبيسي و سيئێنئێني تۆمەتبار کردووە بە وروژاندني نەياران.
ئەردۆغان وتيشي: لە برازيليش هەر ئەو رووداوە رووي دا کە لە حەفتەکاني رابردوو لە تورکيا سەري هەڵدابوو. ئەو نومادانەي کەڵکيان لێ وەردەگيرێ و رۆڵي تويتێر ، تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان و هەڵسوکەوتي ميديا بيانييەکان رێک وەک ئەو شتەيە کە لە حەفتەکاني رابردوو لە تورکياش شايەتي بووين.
برازيل لە حەفتەي رابردوودا بە هۆي ناڕەزايەتيي بەرامبەر بە زياتربووني نرخي تيکێتي پاس و گەندەڵيي دەوڵەتي و بەڕێوەچووني پێشبڕکێکاني مۆنديالي تۆپي پێي 2014 لەو وڵاتەدا گۆڕەپاني بشێويي و خۆپيشانداني دژي دەوڵەتييە.
ئەردۆغان لە کاتي دەسپێکي ناهێمنييەکاني تورکيا چەندين و چەند جار ميديا بيانييەکان وەک بيبيسي و سيئێنئێني تۆمەتبار کردووە بە وروژاندني نەياران.
ته له فزيوني کوردى