• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 182
  • سێ شەممه 22/12/1391
  • رۆژژمێر :

وريايي داني لاريجاني به‌ ئاژانسي نێونه‌ته‌وه‌يي وزه‌ي ناڤۆکيي و تاقمي 1+5

سه‌رۆکي مه‌جلسي شوراي ئيسلاميي سه‌باره‌ت به‌ ره‌فتار و لێدواني دووفاقانه‌ي ئاژانسي نێونه‌ته‌وه‌يي وزه‌ي ناڤۆکيي و تاقمي 1+5، وريايي دا.

سه‌رۆکي مه‌جلسي شوراي ئيسلاميي سه‌باره‌ت به‌ ره‌فتار و لێدواني دووفاقانه‌ي ئاژانسي نێونه‌ته‌وه‌يي وزه‌ي ناڤۆکيي و تاقمي 1+5، وريايي دا.

به‌ پێي راپۆرتي ماڵپه‌ري هه‌واڵيي تبیانی کوردی ، عه‌لي لاريجاني، سه‌رۆکي مه‌جلسي شوراي ئيسلاميي ئێران رۆژي يه‌کشه‌ممه‌ به‌ راگه‌ياندني ئه‌وه‌ي که‌ هه‌ندێ له‌ هه‌نگاو و لێدوانه‌کاني رۆژئاواو ئاژانسي نێونه‌ته‌وه‌يي وزه‌ي ناڤۆکيي دواي دانوستانه‌کاني ئه‌مدواييه‌ له‌گه‌ڵ تاقمي 1+5 له‌ قه‌زاقستان، ته‌گه‌ره‌نانه‌وه‌ له‌سه‌ر رێگاي دانوستانه‌کان دێته‌ ئه‌ژمار، وتيشي؛ بيانووھێنانه‌وه‌ و که‌ڵکوه‌رگرتني نابه‌جێي رۆژئاواييه‌کاني له‌ هه‌ڵوێستي نه‌رم و نياني ئێران، ده‌بێته‌ هۆي  ئه‌وه‌ي تاران ،پێداچوونه‌وه به‌ سه‌ر هه‌ڵوێستيي خۆيدا بکا.لاريجاني به‌ جه‌خت کردن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ي که‌ ئێران چه‌ندين جار رايگه‌ياندووه‌ که‌ وڵاته‌که‌ي به‌ دواي که‌ڵکوه‌رگرتن له‌ ته‌کنۆلۆژياي ناڤۆکيي ئاشتيانه‌يه‌ و له‌ چوارچێوه‌ي په‌يماني قه‌ده‌غه‌ي چه‌کي ناڤۆکيشدا هاوکاريي پێويستي  له‌گه‌ڵ ئاژانسي نێونه‌ته‌وه‌يي وزه‌ي ناڤۆکيي هه‌يه‌ وتيشي؛ رۆڵگێڕان له‌ کايەي ريسوا بووي شه‌تره‌نجي گێزەر و گۆپاڵ ره‌نگي نه‌ماوه‌ و ئێران ئيزن نادا ئه‌مريکا به به‌فێڕۆداني کات بۆ هه‌ڵايه‌کي نوێ سازبکا.لاريجاني هه‌روه‌ها به‌ ئيدانه‌ کردني کرده‌وه‌ تڕۆريستييه‌کاني پاکستان و قه‌ڵاچۆي شيعه‌کاني ئه‌و وڵاته‌، داواي له‌ په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌تي پاکستان کرد هه‌تا له‌گه‌ڵ هۆکاراني ئه‌م رووداوانه‌ به‌ جيديي هه‌ڵسوکه‌وت بکا و رێکارێکيش دياريي بکا بۆوه‌ي رووداوي له‌م چه‌شنه‌ سيماي وڵاتي پاکستان نه‌خەوشێنێ.

سه حه ر تی وی