کۆبوونه‌وه‌ي تهلهبهکاني حه‌وزه‌ي علميهي تاران بۆ ناڕه‌زايه‌تيي ده‌ربڕين به کوشت و بڕي شيعهکاني پاکستان
تهلهبهکاني حه‌وزه‌ي علميهي تاران بۆ ناڕه‌زايه‌تيي ده‌ربڕين سه‌باره‌ت به کوشت و بڕي شيعهکاني پاکستان له قوتابخانه‌ي مهروي تاران کۆبوونه‌وه.
به پێي راپۆرتي ماڵپه‌ڕي هه‌واڵيي تبیانی کوردی ئه‌م ته‌له‌بانه له‌م کۆبوونه‌وه پڕشۆرەدا به به‌رز کردنه‌وه‌ي دروشمگه‌لێک نهفرهتي خۆيان له‌م کوشت و بڕه دڕندانه و نامرۆڤانهيه راگه‌ياند.
کۆبوونه‌وه‌ي تهلهبهکاني حه‌وزه‌ي علميهي تاران بۆ ناڕه‌زايه‌تيي ده‌ربڕين به کوشت و بڕي شيعهکاني پاکستان
کۆبوونه‌وه‌ي به‌ربڵاوي ته‌له‌به‌کان و مامۆستاياني ئاييني قوميش له ناڕه‌زايه‌تيي ده‌ربڕين سه‌باره‌ت به کوشت و بڕي شيعهکاني پاکستان له مزگه‌وتي ئه‌عزه‌مي قوم به‌ڕێوه‌چوو.له‌م کۆبوونهوهيهدا که حهزهراتي ئاياتي عوزام "ناسر مه‌کارم شيرازي"."حوسهين نوري هه‌مه‌داني" و "جه‌عفه‌ر سوبحاني" له مه‌رجه‌عه تهقيلدهکان، ئه‌نداماني کۆمهڵەي مودەڕڕسيني حه‌وزه‌ي علميهي قوم و خيبرهکاني رێبهڕيي ئاماده‌بوون ، هاشم حوسهيني بوشێهري، به‌ڕێوه‌به‌ري حه‌وزه‌ي علميهي قوم له وتارێکدا داواي له زاناياني جيهاني ئيسلام کرد که هاوکات له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عه شيعه‌کان هه‌نگاوه تيرۆريستييه‌کان شه‌رمه‌زار بکه‌ن.
له ته‌قينه‌وه‌ي دڕندانهي شه‌وي دووشه‌ممه‌ي حه‌فته‌ي رابردووي ناوچه‌ي شيعهنشيني "عه‌باس تاون"ي شاري کەراچي سه‌دان که‌س کوژران و بريندار بوون.کوشت و بڕي شيعه‌کان له ناوچه جۆراوجۆره‌کاني پاکستان باس له به‌ڕێوه‌چووني به‌رنامه‌ي ئامانجداري تيرۆريسته فيرقەخوازهکان ده‌کا بۆ ههڵايساندني شه‌ڕي فيرقەيي و نێوخۆيي له‌م وڵاته‌دا.
سه حه ر تی وی